سازکردنی پاسگاگەلێکی نوێ و هەروەها نۆژەنکردنەوەی پاسگا کۆنەکان، هەنگاوی تری ڕژیمی ئێران بۆ لەنێوبردنی ژینگەی ناوچەی مەریوان و سووتاندنی دارستانەکان.
بەپێی جووڵاندنەوەی هێزە کوردییەکان لە ڕۆژهەڵاتدا، ڕژیم لە ناوچە سنوورییەکاندا دەستی کردووە بە نۆژەنکردنەوەی پاسگا کۆنەکان و جێگیرکردنی هێزی سپا و جاشەکان لەو شوێنانەدا. هەروەها لەسەر بەنداوی گاڕانیش پاسگای نوێیان سازکردووە.
بەپێی ئەزموونی ژینگەوانانی ناوچەکە، هەمووجار پاسگاکان لە هەرێمی پاسگاکان دەستیان داوەتە کاولکاریی ژینگە و هەڵکێشاندنی دارەکان و هەروەها ئاگربەردان لە جەستەی دارستان.