ئەنجۆمەنی پاژین بەردەوامە لە چالاکییە بەربڵاوەکانی

0
969

بەپێی هەواڵی ماڵپەری ژینگەوان، ئەنجۆمەنی ژینگەپارێزی پاژین لە درێژەی کار و چالاکیەکانیدا هەڵمەتێکی بەرینی بەروو چاندنی لە ناوچەی بانە بەرێوە برد.

ڕۆژی چوارشەممە ۲۱ی رەزبەری ۲۷۱٦ی کوردی کۆمەڵێک لە ئەندامانی ئەنجۆمەنی ژینگەپارێزی پاژین لە شاری بانە، لەسەر بانگهێشتی خەڵکی ژینگە دۆستی گوندی زێویە بۆ کردنەوەی لقی پاژین لە زێویە سەردانی ئەو گوندەیان کرد.

سەرەتا بە بەرنامەیەکی کەژوانی دەستیان پێ کرد و لە کێوەکانی دەوروبەری زێویە هەڵمەتێکی بەرینی چاندنی بەڕو و بادامیان بەڕێوە برد.

لە دوای گەڕانەوە بۆ گوندی زێویە، پاش نیوەڕۆکەی لەگەڵ خەڵکی گوند لە مزگەوتی گوند کۆبونەوەیەک لە گەڵ خەڵک ساز کرا و بە ڕەسمی کرانەوەی لقی پاژین لە زێویە ڕاگەیێنرا، هەر لەو کۆبوونەوەدا هەر یەک لە بەرێزان ڕەحیم ساڵحی و فواد حەسەنی ساوان ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی پاژین چەند وتەیێکیان سەبارەت بە پاژین و پاراستنی ژینگە پێشکەشی ئامادە بووان کرد و بەڵێنی هاوکاریان دا بە خەڵکی زێویە کە یارمەتیدەریان بن لە کاروباری ژینگەیی و پیرۆزبایی کرانەوەی لقی پاژینیان کرد لە خەڵکی گوندی زێویە، کە لەلایەن خەڵکی زێویەوە پێشوازییەکی باشیان لێکرا.