بە دەیان هێکتار لە دارستانەکانی پارێزگای لۆڕستان لە ئاگری نەیارانی ژینگەی کوردستان سووتا

0
570

بەپلی هەواڵی ماڵپەری ژینگەوان،بە هۆی کەمتر خەمی ناوندەکانی حکومەت رۆژانە بە سەدان هکتار لە دارستانەکانی کوردستان دەبنە قۆربانی ئاگرکەوتنەوەکان.

رۆژی پێنجشەممە رێکەوتی ۷ی گەلاوێژی ۲۷۱٦ی کوردی ئاگر لە دارستان و لێرەوارەکانی گوندی زەهراکار سەر بە شاری خۆرەم ئاوای پارێزگای لۆڕستان بەردرا و خەسارێکی ژینگە بەر چاو بەر ژینگە و گیان لەبەرانی ناوچەکە کەوت.

بە وتەی شایەت حاڵانی ناوچە ئەم ئاگر زە درێژایی رۆژی ۷ی گەوێژ درێژەی کێشاوە جگە لە خەساری ژینگە کۆمەڵێک خەساری ماڵی وەک سووتانی ماشینی یەکێ لە هاوەڵاتیانی ناوچەکە کە زۆ کۆژانەوە ئاگرەکە رووی لەو ناوچە کردە بوو لێکەوتەوە.

شایانی باسە لەم ئاگرکەوتنەوەدا کە یەک رۆژ درێژەی کێشا زیاتر لە ۱۰۰هکتار لە دارستانەکانی ناوچەکە لە ئاگردا سووتا،بە دەیان جۆری باڵندە و ئاژەڵ لەم ئاگرکەوتنەوەدا بوونە قۆربانی کەمتر خەمی ناوندەکانی حکومەت.

ئەم ئاگرکەوتنەوە بە هەوڵ و تێکۆشانی خەڵکی ژینگە پارێزی ناوچەکە کۆمەڵێک چاڵاکانی ژینگەپارێزی ناوچەکە کۆژایەوە.

لە ماوەی یەک مانگی رابردوو ئاگرتێبەردان لە دارستانەکانی کوردستان بە شێوەیەکی گۆماناوی دەستی پێکردووە ناوەندە حکومەت یەکێ لە هۆکاری سەرکی ئاگرکەوتنەوەکانی کوردستانن.

22

032

111