هەورامان/ سەوڵاوا: تۆپبارانەکانی سپای تێرۆریستی پاسدارانی ئێران بوو بە هۆی لەناوچوونی دەیان هێکتار لە لێرەوارەکانی کوردستان

0
652

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەری ژینگەوان، تۆپبارانەکان سپای تێرۆریستی پاسداران ئێران لە ناوچە جیا جیاکانی کوردستان بەردەوامە و ئەمڕۆ بە هۆی تۆپبارانی ناوچە شاخاویەکانی سەوڵاوا و کۆساڵان دەیان هێکتار لە لێڕەوارەکانی ئەو ناوچەی کاول کرد.

ڕۆژی شەممە، ٥ی پۆشپەڕی ١٣٩٥ی هەتاوی، سپای دژەگەلیی کۆماری ئیسلامی ئێران لە درێژەی کاولکاریەکانیدا لە ناوچە جیاجیاکانی کوردستان، لە شاری سەوڵاوای سەر بە شاری مەریوان، شاخەکانی ئەو ناوچەیەی بە چڕی تۆپباران کرد کە بوو بە هۆی لە ناو چوونی دەیان هێکتار لە دارستانەکانی ئەو ناوچەیە.

ڕژیمی دژەگەلیی ئێران ڕێگای بە هیچ کەس و تەنانەت یان ئەنجۆمەنە ژینگەپارێزییەکانی ئەو ناوچەیە نەداوە بەر بە ئاگرگرتن و کاولکارییەکان بگرن و ڕێگری لێکردوون.

هەر لەو پێوندیەدا سپای پاسدارانی ئێران بە بیانوی بوونی هێزی پێشمەرگە لە ناوچەی هەورامان ناوچەی کۆساڵانی بە چڕی تۆپباران کردوو کە لەوێش بووە هۆی لە ناو چوونی دەیان هێکتار لە لێرەوارەکانی ئەو ناوچە.

بە وتەی شایەت حاڵانی ئەو ناوچەیە و بەتایبەتی خەڵکی سەوڵاوا، ڕێژەی سووتانی دارستانەکانی ئەو دوو شۆێنە زیاتر لە ۲۰۰هکتارە.

رۆژانە سپای دژەگەلی پاسدارانی ئێران بە بیانوی هەبوونی هێزی پێشمەرگە ناوچە شاخاویەکانی کوردستان بەشێوەیەکی دەڕندانە تۆپباران دەکا هەر ئەوەش بووەتە هۆی ئەوە کە ساڵانە سەدان هێکتار لە دارستانەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بە هۆی تۆپبارانەکانی سپای پاسداران ئاگری تێبەر دەبێ و بەم شێوە رووبەرێکی مەزن لەو سامانە سروشتییەکانی کوردستان لەناو دەچێ.

جگە لەوەش، هێزە ئەمنیەتییەکانی کۆماری ئیسلامی، زۆربەی کات ئاستەنگ بۆ ژینگەپارێزان دروست دەکەن و بە بیانووی هەستیاری دۆخی ئەمنییەتی، رێگە بە کوژاندنەوەی ئاگرەکان نادەن.