ئاگری نەیارانی سرووشتی کوردستان دارستانەکانی شاری سنە کردە ئامانج

0
501

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەری ژینگەوان،ئاگرتێبەردان لە ناوچە جیاجیاکانی کوردستان بەردەوامە و هاوکات لە ناوجەی سنە لە دوو شوێنی جیاجیا دارستانەکانی ئەو ناوچەیەی کردە ئامانج.

رۆژی شەممە رێکەوتی ۲ی گەلاوێژی ۲۷۱٦ کوردی ئاگر لە دارستان و لێرەوارەکانی پشت گۆرەپانی تیر لە نزیک پایەگای هێزەکانی سپای پاسادارانی ئێران لەو ناوچە بەردرا،لەم ئاگرکەوتنەوە کە زیاتر لە سێ ساعت درێژەی کێشا رووبەرێکی بەر چاو لە لێرەوارەکانی ئەو ناوچە لە ئاگری نەیارانی سرووشتی کوردستاندا سۆتا خەسارێکی ژینگە بەر چاو بەر ژینگە و گیان لەبەرانی ناوچەکە کەوت.

شایانی باسە ئاگرتێبەردانەکانی ناوچە سنە بەو حاڵەتە کۆتایی نەهاتوو هاوکات لە نێوان گوندی گایەر و مارنج ئاگر لە شاخی سۆڵتان بەردراو،بە هۆی زووری ئاگرەکە لە کاتێکی زۆر کەمدا رووبەرێکی بەرچاو لە ناوچەکەی گەرتەوە و زیانێکی یەکجار زۆر بەر سرووشت گیان لەبەرانی ناوچەکە کەوت.

شایانی باسە کە لە ئاگرکەوتنەوە کە چەندین ساعت درێژەی کێشا زیاتر لە ٥۰هکتار لە دارستانەکان ناوچەکە بە تەواوی لە ئاگردا سۆتاو،لەم ئاگرکەوتنەوەدا باخێکی یەکێ لە هاوەڵاتیانی ناوچەکە بە تەواوی لە ناو چوو.

شایانی ئاماژەیه ئەم ئاگرکەوتنەوانە بە هەۆڵ و تێکۆشانی چاڵاکانی ژینگەپارێزی ناوچەی سنە خەڵکی ژینگە دۆستی گوندی مارنج و مووژژ و هەروەها کۆمیتەی بەرگری لە ئاگر لە شاری سنە کۆنتڕۆڵ کراوە.