کامیاران/ئاگرتێبەردان لە دارستان و لێرەوارەکانی کوردستان بەردەوامە

0
594

بەپێی هەواڵی ماڵپەری ژینگەوان، ڕۆژانە چەندین حاڵەتی ئاگرکەوتنەوە لە دارستان و لەوەڕگەکانی کوردستان بە شێوەی گۆماناوی ڕوودەدات، ناوندەکانی حکومەت لە ئاست ویستوو داخوازیەکانی خەڵک هیچ هەنگاوێکی بە کردەوە هەڵناگرن.

رۆژی شەممە  ۹ی گەلاوێژی ۲۷۱٦ی کوردی، ئاگر لە دارستان و لێڕەوارەکانی نزیک بەنداوی گاوشان لە جادەی نێوان سنە کامیاران بەردار، رووبەرێکی بەرچاو لە دارستان و لێڕەوارەکانی ئەو ناوچەیەی بە تەواوی کردە سووتماک.

بە وتەی شایەتحاڵان هۆکاری پەرە سندنی ئاگری دارستان و لێڕەوارەکانی ئەو شۆێنە بە هانا نەچوونی ناوەندەکانی حکومەت لەو ناوچەیە بووە، لەم ئاگرکەوتنەوە چەندین هەکتار لە دارستان و لێڕەارەکانی ناوچەکە بە تەواوی سووتاوە و زەرەروو زیانێکی بەر چاو بەر سرووشت و گیان لەبەرانی ناوچەکە کەوتووە.

شایانی باسە کە لە درێژەی کاولکاریەکانی نەیارانی سرووشتی کوردستان سەر لە بەیانی رێکەوتی ۹ی گەلاوێژ ئاگر لە زەوی و زاریی ناوچەی شێروانە بەر درا، بە وتەی شایەت حاڵان چەندین هەکتار لە زەوی و زاریی خەڵکی ناوچەکە کە بەشێکی بەر چاوی لە گەنم، کە هێشتا درەۆیان نەکردە بوو لە ئاگری نەیارانی سرووشتی کوردستاندا سووتا.

ئاگرکەوتنەوە یەک لە دوای یەکەکان لە کوردستان جگە لە ناو بردن و کاول کردنی سرووشت ژینگەیی کوردستان بە دەیان جار شاهەدی ئەوە بووین کە ئاگر لە زەوی و زاری خەڵکی کوردستان بەر دراوە، کە لەم ئاگرکەوتنەوانەدا تەنیا خەڵکی کوردستانە کە زەرەر دەکات و هیچ ناوەندێکی حکومەتی قەرەبوویی ئەو خەسارەیان بۆ ناکاتەوە.

186be291-2b17-4a02-bfbb-0166c19f5add_16x9_600x338 13644004_1051492691601385_451010833_n 13680700_175558642862836_196456332731887902_n 13682403_268544776860372_214681482_o 13866913_1803390376539850_1422473855_n 13872448_1803399969872224_578288247_n 13900855_1803333589878862_186241264_n