ڕۆژی جیهانیی باڵندە کۆچەرەکان لە زرێبار

0
542

بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی ژینگەون، پیشانگایەکی وێنە بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی باڵندە کۆچەرەکانەوە لە زرێباری مەریوان لەلایەن ئەنجومەنی سەوزی چیاوە بەڕێوەچوو.

لەم بارەیەوە، هەواڵنێری ژینگەوان لە مەریوانەوە ڕایگەیاند کە لەم پیشانگا تایبەتەدا وێنەکانی شیرکۆ کانی سانانی، وێنەگری مەریوانی خراونەتە بەر چاوی بەشداربوان.

ڕاپۆرتەکە هەروەها باس لەوەدەکات کە ئەو کەسانەی لە پیشانگاکە چاوپێکەوتنیان کردووە لەلایەن شارەزایانەوە بە دەوری گۆلی زرێباردا سووڕێندراونەتەوە و لەگەڵ باڵندە جۆراوجۆرەکان ئاشنا کراونەتەوە.

هەر لەم پێوەندییەدا، چەند ڕۆژ پێشتریش، کۆمەڵی کوردستانی سەوز بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی پەلەوەرە کۆچەرەکانەوە، پیشانگایەکی لە سنە کردبووە.

یەکێ لە بەڕێوەبەرانی ئەم پیشانگایە لەم بارەیەوە بە هەواڵنێری ژینگەوانی ڕاگەیاندبوو: به بۆنەی ۱۹ی گوڵان، ڕۆژی جیهانی پەلەوەره کۆچەرەکان ئەم پیشانگایە دانراوه.

لەم پیشانگایەدا وێنەهایێک که دوو وێنەگری کۆمەڵی کوردستانی سەوز گرتوویانه دانراوه بۆ ناساندن بەخەڵک.

zrebar

zrebar2