بەپێی راپۆرتی ژینگەوان، به لێکدانهوهی کێشهکانی، پێشتر، ئێستا و داهاتوو که بهرهوڕووی گۆلی زرێبار دهبنهوه، بهرپرسانی رێژیم هۆکاری سهرهکیی لهناوچوونی ئهو گۆلهن.
رژانی ئاوەڕۆی گوندەکانی دەوروبەری گۆلی رزێبار و پێگە نیزامییەکانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران لە نزیک ئەو گۆلە، گرتنەوەی بەنداو لەبەر گۆلی رزێبار بە شێوەیەکی ناکارامە و ناشارەزایانە و کەمتەرخەمیی لایەنە پێوەندیدارەکان، هۆکارگەلێکن کە زرێبار بەرەبەرە لە لەناوچوون نزیک دەکەنەوە.
گۆلی زرێبار لە ٣ کیلۆمیتریی رۆژئاوای شاری مەریوان هەڵکەوتووە و وەکوو شوێنێکی گەشتیاری، ناوی لە نێو گۆلە نێودەوڵەتییەکاندا تۆمار کراوە.
ئەمە لە حاڵێکدایە کە بەهۆی ئەوەی ئەم گۆلە لە کوردستاندایە، حکوومەتی تاران بچووکترین سەرنجی نادات و بەردەوام و بە هەموو شێوەیەک لە هەوڵی لەناوبردنی دایە.