شێواندنی ژینگەی کوردستان هەرچی دەڕوا پەرە دەستێنێ

0
506

بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی ژینگەوان، سەیرانگاکان و ناوچە گەشتیارییەکانی کوردستان لەلایەن کەسانی هەڵپەرست و ناوەندە حکوومەتییەکانەوە لەناودەبردرێن.

ڕاپۆرتی گەییشتوو لە مەریوانەوە باس لەوەدەکات کە سەیرانگای دزڵی سەر بە شاری سەوڵاوا لەلایەن کەسانێکەوە خەریکە لەناودەبردرێت.

سەیرانگای میان گلنگانی دزڵی لەحاڵێکدا خەریکی لەناوچوونە کە یەکێ لە سەیرانگا ناوبانگدارەکانی ناوچەکەیە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەو هەوڵە دژەژینگەییە بە ژینگەوانی ڕاگەیاند کە بەردەکانی ئەم سەیرانگایە بە ماشێنی بارهەڵگر دەگوازرێنەوە.

ناوەندە پێوەندیدارەکانی حکوومەتیش بە بێدەنگیی خۆیان، پشتیوانی لەناوبەرەکانی ژینگەن.

jinge jinge2