گۆلی زرێبار و دەوروبەری خاوێن کرایەوە

0
622

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی ژینگەوان، ئەمڕۆ سێشەممە یازدەی جۆزەردانی 2716ی کوردی، ژینگەدۆستانی مەریوان، گۆلی زرێباریان خاوێن کردەوە.

ڕاپۆرتی گەییشتوو بە ژینگەوان باس لەوە دەکات کە لەم چالاکییەدا، دەسفرۆشەکان، دەکەدارەکان، خەڵکی خۆڕسک و ئەوانەی لە دەوروبەری زرێبار کار دەکەن بەشدارییان کردبوو.

لەم چالاکییە ژینگەپارێزییەدا، سەرەتا دەوروبەری گۆلی زرێبار لە زبڵ و خاشک خاوێن کرایەوە و دواتر دەوروبەری گۆلەکەش خاوێن کراوەتەوە.

چالاکانی ژینگەپارێزی هەروەها داوایان لە خەڵکی کوردستان و هەموو ئەو کەسانە کرد کە سەردانی گۆلی زرێبار دەکەن، هەوڵ بدەن کە زبڵ و پاشماوەکانیان کۆ بکەنەوە و بەم شێوەیە ڕێز لە ژینگە بگرن.

zrebar

zrebar2

zrebar3