بەرێوە چوونی چالاکی ژینگەپارێزیی له شاری بۆکان

0
540

بەپێی هەواڵی ماڵپەری ژینگەوان،گرووپی ژینگەپارێزی وەڵات لە درێژەی کارو چاڵاکییەکانی خۆیدا هەڵمەتێکی ژینگە پارێزی بەرێوە برد.

ئەمڕۆ هەینی ڕێکەوتی ٢٤ی بانەمەڕ گرووپی ژینگەپارێزیی وڵات،له هەڵمەتێکی ژینگەپارێزیدا،به هەڵدانی ئیزگەی ژینگەپارێزی له پردی خوڵاماڵی، که یەکێ له شوێنه گەشتیاری و پڕ هاتوچووکانی شاری بۆکانه، به بڵاو کردنەوەی نایلۆنی زبڵ و بڵاڤۆکی ژینگەپارێزی به سەر گەشتیاراندا، خەڵکیان بەرەو فەرهەنگی ژینگەپارێزی و ئاشت بوونەوە لەگەڵ سروشت بانگهێشت کرد.

لە درێژەیئەم چاڵاکییەدا هەڵمەتێکی ژینگەپارێزی به یارمەتی هەندێ له گەشتیاران ئەو شوێنەیان له زبڵۆ و پاشماوەی بەجێماو خاوێن کردەوە

شایانی باسە کە گرووپی ژینگەپارێزیی وڵات لە شاری بۆکان لە ماوەی رابردوودا چەندین هەڵمەتی ژینگەپارێزی لەو ناوچەدا بەرێوە بردووە.