ئاگرەکان هەروا بەردەوامن / مەریوان و سەلاس

0
628

بەپێی ڕاپۆرتی ژینگەوان، لەدرێژەی ڕەوتی ئاگرتێبەردانی ژینگەی کوردستاندا، چەند ناوچەیەکی دیکەی نیشتمان گڕیان تێبەردرا.

هەواڵنێرانی ژینگەوان لە خۆرهەڵاتی کوردستانەوە باس لە بەرینتربوونەوەی ڕەوتی ئاگرتێبەتدانەکان دەکەن.

لەم پێوەندییەدا ڕاپۆرتی گەییشتوو لە مەریوانەوە باس لە گڕتێبەردانی دارستانەکانی گوندی دەرەوەران دەکات.

لەم ئاگرکەوتنەوەدا زیاتر لە 10 هێکتار لە ڕووبەری نیشتمان سووتا و لەناوچوو.

هەروەها لە درێژەی شەپۆلی لەناوبردنی ژینگەی کوردستاندا، لە تازاوای سەر بە سەلاسی باوەجانی ئاگر لە دارستان و لەوەڕگەکانی کوردستان بەردراوە و لەئاکامدا زیاتر لە 4 هێکتار لە ژینگەی نیشتـمان بووە بە خۆڵەمێش.

photo_2016-08-17_22-10-46

photo_2016-08-17_22-10-59

photo_2016-08-17_22-11-09

photo_2016-08-17_22-11-22