گۆلی ورمێ تەنیا یەک هەنگا تا لەناوچوونی بەیەکجاری

0
943

بەپێی راپۆرتی ژینگەوان، گۆلی ورمێ کە تەمەنی بە ئەندازەی گۆی زەوییە بەهۆی سیاسەتە دژە ژینگەییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران لە کوردستان، لەبەرەبەری لەناوچوون دایه.
لێکۆڵینەوە نوێیەکان دەری دەخەن کە گۆلی ورمێ تەنیا یەک هەنگاو تا لەناوچوونی یەکجارەکی نێوانی هەیە.
دروستکردنی بەنداو لەلایەن حکوومەتەوە، بەڕێوەبردنی هەڵەی سەرچاوەکانی ئاو و …هتد لە سەرەکیترین هۆکارەکانی وشکبوونی گۆلی ورمێ هەژمار دەکرێن.
چالاکانی ژینگەپارێزیی کوردستان، سیاسەتە دژە ژینگەییەکانی حکوومەت بە هۆکاری سەرەکی لەناوچوونی گۆلی ورمێ دەزانن و دەشڵێن هەموو ژینگەی کوردستان لە مەترسیدایه.
لێکەوتە ژینگەیی، ئابووری، کۆمەڵایەتی و تەنانەت ئەمنیەتیش لەو لێکەوتانەن کە پێشبینی کراون لەلایەن کارناسانەوە پاش وشکبوونی گۆلی ورمێ هاووڵاتییانی تووشیان دەبن.