مەریوان/مەهاباد/ئاگرتێبەردان لە دارستانەکانی کوردستان ڕۆژ بە رۆژ پەرەدەستێنێ

0
608

بەپێی هەواڵی ماڵپەری ژینگەوان،ئاگرتێبەردانی دارستانەکانی کوردستان بەردوامە کەمتر خەمی لایەنی پیوندیدارەکان،ئەم کەمتر خەمیانە حکومەت چاڵاکانی ژینگەپارێزی کوردستانی نیگەران کردووە.

رۆژی پێج شەممە ڕیکەوتی ۲۷ی جۆزەردان بۆ چەندمین جار ئاگر لە دارستانەکانی مەریوان گۆندی دەرەتفێ و گۆندی سەردووش بەردراو،خەسارێکی ژینگەی بە چاوی بە دارستانەکانی ئەوناچەیە گەیاند.

شایانی باسە رێژەی ئاگرکەوتنەوەکە زیاتر لە ۳ هکتار خەڵمێندراوە،ئەم ئاگر کەوتنەوە لە لایەنی ئەندامان کۆمیتەی ئەنجۆمەنی سەوزی چیا لە گۆندی دەرەتفێ کۆنتڕۆڵ کراوە.

هەر لەم پیوندیەدا سەر لە ئێوارەی ئەمرۆ ئاگر لە قەراغ بنداوی مەهاباد بەردرا،کە وتەی شایەد حاڵان هۆکاری ئەم ئاگرکەوتنەوە هێندێ گەنج و لاوی ئەو ناوچەی بووە کە بۆ گۆزەراندنی کاتی خۆیان روویان لەوێ کردەبوو.

شایانی ئاماژەیە کە ئەم ئاگرکەوتنەوە لەلایەن خەڵکی سێڤیل و چاڵاکانی ژینگەپارێزی شاری مەهاباد کۆژاوەتەوە.