شەپۆلی ئاگرتێبەردانەکان گەییشتە سنە

0
587

بەپێی هەواڵی گەییشتوو بە ماڵپەڕی ژینگەوان، لە درێژەی ئاگرتێبەردانی ژینگەی نیشتماندا، ئەمجارە ژینگەی سنە، لە ئاگردا سووتا.

هەواڵە گەییشتووەکان باس لەوە دەکەن کە لەو دوو ڕۆژەی دواییدا، کێوی ئاویەر و تەپەی ڕووسی لە سنە ئاگریان تێبەردراوە.

لە ئاکامی ئەم ئاگرتێبەردانانە، خەسارێکی بەرچاو بە ژینگەی کوردستان گەییشتووە.

هاووڵاتییەکی کوردی شاری سنە لەو پێوەندییەدا بە هەواڵنێری ژینگەوانی ڕاگەیاند کە ئاگرتێبەردانە زنجیرەییەکانی کوردستان جێی شک و لێوردبوونەوەن، چونکە بە شێوەیەکی زنجیرەیی و وەکوو شەپۆلێک هەموو کوردستانیان داگرتووە.

ئەم هاووڵاتییە کوردە کە لە کوژاندنەوەی ئاگری ئاویەر بەشداری کردبوو جەختی کردەوە کە جگە لە خەڵکی خۆڕسک و چالاکانی ژینگەپارێزی، هیچ ناوەندێکی پێوەندیداری حکوومەتی لەو چالاکییانە بەشداری ناکەن.

لەم پێوەندییەدا، هەروەها لەو دوو ڕۆژەدا جارێکی دیکەش دەوروبەری زرێباری مەریوان گڕی تێبەردراوە.

زۆربەی چالاکانی ژینگەپارێزیی کورد، لەسەر ئەوەی کە ئەم ئاگرتێبەردانانە کاری دەست و پێوەندییەکانی حکوومەتە هاوڕان.

agr1

agr2