دارستانەکانی ناوچەی هەوارمان چوار ڕۆژە بە دەست ئاگرەکانەوە دەناڵێنن

0
522

بەپێی هەواڵی ماڵپەری ژینگەوان،بۆ ماوەی چوار رۆژە ئاگربەربووەتە لێرەوارەکانی ناوچەی پاوە بە هۆی کەمتر خەمی ناوندە پیوندیدارەکان حکومەت تا ئێستا بەردەوامە.

رۆژی سێ شەمە دارستان و لێرەوارەکانی شەرەکان سەر بە شاری پاوە نزیک بە 300 هیکتار بە هۆی نادیارەوە ئاگری تێبەر بووە و خەریکە دەسوتێ،هەر جگچەند تا ئێستا روون نیە هۆکاری ئاگر کەوتنەوەکە چییە و تا ئیستا بەرپرسانی حکوومی ئەو شارە هەڵوێیستێکیان نگرتووە.

پەرویزی ئیدە پور: قایم مەقامی شاری پاوە لە لێدوانیکی حەوتوو رابردوو باسی لە سەر ئەوە کرد بوو کە بە هۆی ئەوەی مۆڵەتی چوار ساڵەی قەدەغە کراوی بڕینی دار وەنەکان تەواو نەبووە ،خەڵک دەتوانن بە ئجازەی ئەو کە لە لایەن پارێزگاری کرماشان پێدراوە دەتوانن بۆ برێندار کردنی دارە وەنەکان و ساز کردنی بنێشت بڕۆنەوە بۆ شاخ.

شایانی باسە کە هەر ناوچەی هەوارمان و لە رووداوێکی هاو شێوەدا لە لایەن دەست پیوندیەکانی حکۆمەتەوە ئاگر لە دارستانەکانی گۆندی داریان بەردرا رێژەیەکی یەکجار لە دارستانەکانی ئەو ناوچە سۆتاون.

وتەی یەکێ لە هاو وەڵاتیانی گۆندی داریان دوێنێ لە لەلایەن ژینگەپارێزانی ئەو ناوچەوە هەوڵ درا کە ئاگرکە بکۆژێنەوە کە لەلایەن هێزەکانی سپاوە پێشیان پێکیرا،هەر بە وتەی ئەو هاوەڵاتیە زیاتر ۱۰هکتار لە دارستانەکانی ئەو شۆێنە سۆتاوە.

ئەمە جێگە پرسیارو سەرنج راکێشەو ئەم ئاگر کەوتنەوە لە لایەن قایم مەقام شاری پاوە چاوەروان کرابوو،ئەمە لەحاڵێکدایە کە لە ماوە ساڵانی رابردوو کۆماری ئیسڵامی بە ئەنقەست دەستی داوەتە سوتاندنی دارستان و لێوارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و وەڵامدەری پارێزەران و چاڵاکەوانانی ژینگە پارێزیش نین و کۆمەڵێک لە چالاکانی بواری ژینگەش دەسبەسەر کردووە.

بەپێی راپۆرتێک لە ماڵپەری کۆمەڵەی مافی مڕۆڤی کوردستان بڵاو بووتەوە بە هۆی بەرز بونی بڵێسەی ئاگرەکە فڕۆکەی ئاگرکەوژێنەوەی مانگی سوور پارێزگای کرماشان دەستی کردووە زە ئاگر کۆژاندن ،بە گۆیرە راپۆرتەکە و خەڵکی ئەو ناوچەیە باسیان لە وە کردوو کە سپای پاسداران و هێزە ئەنتزامیکان لە ئەویدا بوونە.

hew1

hew3

hew4