بەپێی راپۆرتی ژینگەوان، ڕۆژی هه‌ینی رێکەوتی 16ی ڕێبەندان خاتوو کلۆریا چاڵمز، به‌رپرسی یه‌که‌می پیوه‌ندیه‌کانی کونوانسیۆنی نێونه‌ته‌وه‌یی ڕامسەر به بۆنه‌یی رۆژی جیهانی تاڵاوەکان، سه‌ردانی تاڵاوی نێونه‌ته‌وه‌یی دورگه سه‌نگی له نه‌غه‌ده کرد.
له‌م ڕێوره‌سمه دا ئه‌نجومه‌نی ژینگه‌پارێزی ژینکۆیی شنۆش به‌شداری ڕێوره‌سمه‌که بوو.
بەپێی راپۆرتی گەییشتوو، هه‌ر به‌م بۆنه‌وه هونه‌رمه‌ند شورش نه‌سیری یه‌کێک له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ژینکۆ له شاری شنۆ بۆ به‌خێر هاتنی ئه‌م خاتوونه وێنه‌یه‌کی سرووشتی کێشاوه و هه‌ر له‌وێ پێشکه‌شی ئه‌م به‌ڕێزه‌ی کرد.
پرۆژه‌ی ژیانه‌وه‌ی تاڵاوی دورگه سه‌نگی ئه‌وساڵ له نێوان 1461 پرۆژه له 126 وڵاتی دونیادا جایزه‌ی سه‌رکه‌وتووترین پرۆژه‌ی له سازمانی undp وه‌رگرتووه.
ئەم پرۆژەیە بە هەوڵی ئەنجومەنی پاراستنی تاڵاوی دوورگەسەنگی ئامادە کرابوو.