سنە/سەلاسی باوەجانی/ ئاگرکەوتنەوەکان درێژەیان هەیە

0
782

بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی ژینگەوان، لە درێژەی ئاگرکەوتنەوەکانی کوردستاندا، ئاگر لە چەندین ناوچەی جیاجیای کوردستان بەردرا.

لەم پێوەندییەدا هەواڵنێرانی ژینگەوان لە ناوچە جیاجیاکانی کوردستانەوە باس لە کارەساتی قووڵی ژینگەیی دەکەن، کارەساتێکی پڕخەسار بۆ ژینگەی زامداری کوردستان.

لە نوێترین حاڵەتەکاندا، باس لە چەندین ئاگرکەوتنەوە لە سنە و سەلاسی باوەجانی دەکرێت.

پشتەوەی شارۆچکەی دووشان و مەودای نێوانی پارکی گەشتیاریی سنە و حەسەناوا لەو شوێنانەن کە ڕۆژی پێنجشەممە ٤ی خەرمانانی ۲۷۱٦ی کوردی ئاگریان تێبەردراوە و خەسارێکی بەرچاو بە ژینگەی کوردستان گەییشتووە.

هەروەها شاخی بەمۆ یەکێکی دیکە لەو ناوچانەی کوردستانە کە بەهۆی ئاگرتێبەردان بەشێک لە ڕووبەری بووەتە خۆلەمێش و لەناوچووە.

رۆژانە چەندین حاڵەتی ئاگرکەوتنەوە لە ناوچە جیا جیکانی کوردستان روو دەدات، ناوەندەکانی حکومەت لە مەڕ کەم کردنەوە خەرسارە ژینگەیەکانی کوردستان هیچ کارێکیان نەکردووە، سەرەرای ئاگرتێبەردان لە دارستانەکانی کوردستان، بەستنی بەنداو، دابین نەکردنی شۆێنی گۆنجاو بۆ زبڵوو پاشماوەکانی شار و گۆندەکانی کوردستان چەندین کاولکاریتر لەلایەن دەست و پیوندیەکانی حکومەتەوە، ژینگە و سرووشتی کوردستان دەناڵێنێت.

32

33

34