هەڵمەتی نەمام چاندن لە سنە و شنۆ

0
609

بەپێی راپۆرتی ژینگەوان، خەڵکی شاری سنە و شاری شنۆ لە درێژەی چالاکییە ژینگەپارێزییەکانیاندا هەوڵێکی نەمام چاندیان بەڕێوەبرد.
ئەمڕۆ هەینی، خەڵکی شاری سنە بە شێوەیەکی خۆڕسک لە ئاویەر چالاکیی ژینگەپارێزییان بەڕێوەبرد.
لەم چالاکییەدا کۆمەڵێکی زۆر نەمام لەلایەن خەڵکەوە چێندران.
هەر لەم پێوەندییەدا، ئەنجومەنی ژینکۆیی شنۆ هەوڵێکی نەمام چاندنی بەڕێوەبردووە.
لەم چەند ساڵەی دواییدا خەڵکی کوردستان بە نیسبەت سیاسەتە در ژینگەییەکانی حکوومەتی تاران، پەرچەکرداریان نیشان داوە و ژینگەپارێزی بووەتە بەشێک لە کولتوری کوردەواری.