مەریوان/ئاگرتێبەردان لە دارستانەکانی کوردستان بەردەوامە

0
534

بەپێی هەواڵی ماڵپەری ژینگەان،ئاگرکەوتنەوەکان بە شێوەیەکی چڕ دارستانەکانی کوردستانی کرتووەتەوە و هاوکات لە چەند شاری کوردستان ئاگر ە دارستانەکانی نیشتمان بەردرا.

رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ۲۷ی پۆشپەری ۲۷۱٦ی کوردی لە ناوچەی مەریوان لە نێوان گوندی دەرەتفێ و گوندی سەردووش ئاگر لە دارستانەکانی ئەو ناوچە بەردرا، کە رێژەیەکی بەرچاو خەرساری ژینگەیی بەردارستانەکانی ئەو ناوچە کەوت،کە تا ئێستا رێژەی سۆتاندنی دارستانەکانی ئەو ناوچە لەلایەن ناوندەکانی حکومەت یان رێکخراوە ژینگەپارێزیەکانی ئەو ناوچە رانەگەیەندراوە.

شایانی باسە کە ئەم ئاگرکەوتنەوە لە لایەن خەڵکی ژینگە دۆست ئەو ناوچە و ئەنجۆمەنی سەوزی چیای مەریوانەوە کۆژایەوە.

هەر لەو پیوندیەدا لە شاری کامیاران ئاگر لە لێرەوارەکانی گوندی خامسان بەردرا و رووبەرێکی بەرچاو لە زەوی وزاری خەڵکی ئەو ناوچە لە ئاگری دۆژمنانی ژینگە کوردستان سۆتا،لە پیوندی لەگەڵ ئاگری لێرەوارەکانی ناوچەی کامیاران تەنیا خەڵکی ژینگەپارێزی ئەو ناوچە کە بۆ کۆژانەوەی ئاگرەکە یارمەتیاندا هیچ ناوندێکی حکومەتی لەو پیوندیەدا نەهاتە دەنگ و هیچ کارێکیان بۆ کۆژانەوەی ئاگری ئەو شۆێنە نەکرد.

ساڵانە سەدان هێکتار لە دارستانەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان ئاگری تێبەر دەبێ و لایەنەکانی پێوەندیدار لە حکوومەت هەوڵێکی ئەوتۆ بۆ پێشگرتن و کوژاندنەوەی ئاگرەکان نادەن و بەم شێوە رووبەرێکی مەزن لەو سامانە سروشتییە لەناو دەچێ.

جگە لەوەش، هێزە ئەمنیەتییەکانی کۆماری ئیسلامی، زۆربەی کات ئاستەنگ بۆ ژینگەپارێزان دروست دەکەن و بە بیانووی هەستیاری دۆخی ئەمنییەتی، رێگە بە کوژاندنەوەی ئاگرەکان نادەن.