سنە/مەریوان/ئاگرتێبەردان لە دارستانەکانی کوردستان بەردەوامە

0
540

بەپێی هەواڵی ماڵپەری ژینگەوان،بە سووتماک کردنی دار و دەوەنی کوردستان بەردەوامە و رۆژانە بە دەیان هکتار لە دارستان و لێرەوارەکانی کوردستان لە ئاگری نەیارانی ژینگەی کوردستان دەسووتێ.

ڕۆژی هەینی رێکەوتی٨ی گەلاوێژی ۲۷۱٦ی کوردی لە ناوچەی سنە ئاگر لە دارستان و لێرەوارەکانی گوندی بزڵانە،شاخی بەردە چەموو،گوندی ئاسکەران بەردرا و زەرەروو زیانێکی بەر چاو بەر ژینگە و گیان لەبەرانی ناوچەکە کەوت.

بە وتەیشایەت حاڵانی ناوچەکە ئەم ئاگرکەوتنەوە زیاتر لە ۳کاتژمێر درێژەی کێشاوە بە هۆیەوە چەندین هکتار لە دارستانەکانی ئەو ناوچە بۆ بە قۆربانی کەمترخەمیەکانی ناوندەکانی حکومەت.

شایانی باسە ئەم ئاگرکەوتنەوە لەلایەن خەڵکی خۆرسک و گرووپی ئاگرکۆژێنەوە و ژینگەپارێزانی ناوچەی سنە کۆژایەوە،گرووپی ئاگرکۆژێنەوە لە خەڵکی مەدەنی و ناوچەی سنە پێکهاتووە کە ڕۆژانە لە سەرجەم ئاگرکەوتنەوەکانی ناوچەکانی کوردستان بە تایبەت سنە بەشداری چاڵاکانە دەکەن.

هەر لە پیوندی لەگەڵ ئاگرتێبەردانی دارستان و لێرەوارەکانی کوردستان دوانیوەرووی ئەمڕۆ ٨ی گەلاوێژ بۆ چەندمین جار ئاگر لە دارستانەکانی گوندی لەنج ئاوا لە مەریوان بەر درا و بە هۆیەوە رووبەرێکی بەر چاو لە چڕتەرین دارستانەکانی ئەو ناوچە لە ئاگری دژمنانی سرووشتی جوانی کوردستان لە ئاگردا سووتا.

شایانی باسە ئاگرتێبەردان لە دارستانەکانی مەریوان بەوە کۆتایی نەهاتوو چەند کاتژمێر دوای ئاگری دارستانەکانی لەنج ئاوا ئاگر لە دارستانەکانی مێرگە درێژ بەر درا،کە تا کاتی بەڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە بەردەوامە و رووبەرێکی بەرچاو لە دارستانەکانی ئەو ناوچەیەی گرتووەتەوە.

شایانی باسە لە هەر دوو حاڵەتی ئاگرکەوتنەوەکانی شاری مەریوان کۆمیتەی بەرگری لە ئاگر ئەنجۆمەنی سەوزی چیا بە شێوەیەکی چاڵاکانە بەشداری کردووە تا ئێستاش بەردەوامن لە کۆژانەوەی ئاگر دارستانەکانی ناوچەکە.

کۆمیتەی بەرگری لە ئاگری ئەنجۆمەنی سەوزی چیا لە زۆربەی ناوچەکانی کوردستان ئەندامی هەیە ڕۆژانە بەشێوەیەکی خۆرسک بەرگری لە ئاگری دارستانەکانی کوردستان دەکەن ،زۆر جاریش لە ئاگرکەوتنەوەکانی باشووری کوردستان بشدارییان کردووە.

photo_2016-07-29_22-51-00 photo_2016-07-29_22-54-31 photo_2016-07-29_22-54-34