سڵێمان بەگی بانە لە ئاگری نەیارانی سرووشتی کوردستان

0
1765

بە پێی هەواڵی ماڵپەری ژینگەوان،ئاگرتێبەردان لە دارستانەکانی کوردستان بە هەڵی سوور گەشتووە و رۆژانە بە شێوەیەکی گۆماناوی هاوکات ئاگر لە چەن ناوچەی جیاواز لە کوردستان دەدرێت.

رۆژی شەممە رێکەوتی ۲ی گەلاوێژی ۲۷۱٦کوردی ئاگر لە دارستان و لێرەوارەکانی سڵێمان بەگ سەر بە شاری بانە بەردرا و لە دارستانەکانی ئەو ناوچەیەی بە شێوەی یەکجاری لە ناو برد،خەسارێکی بەر چاو بە ژینگە و گیان لەبەرانی ناوچەکە کەوت.

شایانی باسە کە لەم ئاگرکەوتنەوە وەک هەمیشە ناوندەکانی حکومەت لە کۆژانەوەی ئاگری دارستانەکانی ناوچەکە بشداری نەکردوو،هەر پەوەش یەکێ لە هۆکاری زۆرتر سۆتاندنی دارستان و لێرەوارەکانی ئەو شۆێنە بوو.

بە وتەی یەکێ لە هاوەڵاتیانی شاری بانە ئەوانەی کە ئەمڕۆ بە هانای دارستانەکانی سلێمانبەگی بانەوە چوون و لە کوژاندنەوەی ئاگرەکە بوون مامۆستای قوتابخانەکان، شۆفیر تاکسی، خەڵکی ئاسایی و … بوون،هەروەها ئەو هاوەڵاتیە کورد رایگەیاند کە لەم ئاگرکەوتنەوە زیاتر لە ۲هکتار لە دارستانەکانی ئەو شۆێنە سۆتاوە.

لە ماوەی یەک مانگی رابردوو بە تایبەت حەوتووی رابردوو ئاگرتێبەردانی دارستانەکانی کوردستان بە شێوەیەکی گۆماناوی دەستی پێ کردووە کە زۆر چاڵاکانی ژینگەپارێزی لە کوردستان لەو باوەرەدان کە کەمتر خەمی ناوندەکانی حکومەت هۆکاری سەرەکی ئاگرکەوتنەوەی دارستانەکانی کوردستانە.

بۆ بینینی وێنەکان لێرە کرتە بکەن