26ی سەرماوەز ڕۆژی ئاڵای کوردستان پیرۆز بێ.

0
1889

لە مێژووی کۆنەوە تاکوو ئەمڕۆ ، سەرجەم دەوڵەت و نەتەوەکان بە ئاڵاکەیانەوە دەناسرێنەوە
و ئاڵا یەکێکە لە هێما پیرۆزەکانی هەر نەتەوەیەک.


ئاڵای چوار ڕەنگ و خۆرنیشانی کوردستان، ئاماژەیە بۆ بە ئامانج گەیشتنی ،گەشەسەندن و
ئاوەدانی،خەبات و شۆڕش،سەربەستی و سەربەخۆیی.


ئێمە وەک بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان ڕێز لە هێما نەتەوەییەکانمان دەگرین و
لەو ڕؤژە دا سوێند بە ئاڵا و خاک و نیشتمان و نەتەوەکەمان دەخۆین و پەیمان نوێ
دەکەینەوە تا گەیشتن بە ئازادی و سەربەخۆیی لە خەبات و تێکۆشان ناوەستین.


خاک،نەتەوە، سەربەخۆیی،ئاڵا و کوردستان، دروشم و ئامانجی هەمیشەییمانە و لە لامان
پیرۆزن.


لەو ڕۆژە دا سڵاو دەنێرین بۆ ڕێگە و ڕێباز و گیانی شەهیدانی ڕێبەر، پێشەوا قازی محەممەد،
یەکەم سەرۆک کۆماری کوردستان و سمایل ئاغای سمکۆی شکاک باوکی ناسیۆنالیسمی کورد.
شەکاوە بێ ئاڵای پیرۆزی کوردستان.


پڕ ڕێبوار و بەردەوام بێ ڕێگەی هەموو شەهیدانی کوردستان بۆ گەیشتن بە سەربەخۆیی.
بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.