ڕفراندۆمی ڕۆژهەڵاتی کوردستان

0
1394

حکومەتی ئێران دوای ڕووخانی دیکتاتۆری پاڵەوی دەستی دایە سەرکووت کردنی هەرچەشنە ئازادی و ئازادی خوازیەک و لە هەڵبژاردنێکی ساویلکانە پرسیاری کرد بەڵێ یا نە! کوردستانیش کە هەموو کاتێک پێگەیەکی ئازادی خوازی و ویستی ئازاد ژیان بووە لەگەڵ خومەینی تێکهەڵچوون و هەر لەو سەرەتایەوە بە حکومەتی خومەینی و ئێرانی وت “نە” و هەڵبژاردنەکانی ئێرانی بایکۆت کرد.

ئەمڕۆ دوای چوار دەهە کوردستان بە ئاگابوونەوە لە ویست شوناس و شوناس خوازانەی خۆی و خاکەکەی ڕفراندۆمێکی مێژوویی دەست پێکرد و هەر چەن لەم بروارەدا دوای چوار دەهە حکومەتی خومەینی بەسەر خەڵکی ئێراندا ئەوانیش تێگەشتن کە هەر لەسەرەتاوە ئەبوایە لەگەڵ خەڵکی کوردستاندا بوونایە بەڵام نەبوون.

ئێستا دوای چوار دەهە لە کێشمەکێشی سیاسی و گرژی و توندی و ئاڵۆزی و ڕێکاری یاسایی بۆ وەرگرتنەوەی کەرامەتی ئینسانی خەڵکی کوردستان هەنگاویان ناوەتە قۆناغێکی دیکە و بە درووشمی “من داگیرکەری خۆم هەڵنابژێرم” و بە ئاگا بوونەوە سەبارەت بە شوناسی نەتەوەیی خۆیان هەڵبژاردنەکانی ئێرانیان بایکۆت کردوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.