هۆشیار وەیسی: گەلی کورد پێویستی بە کۆدەنگی، ئاشتەوایی ناوخۆیی و سازکردنی بەرەیەکی نەتەوەیی هەیە.

0
2675

هۆشیار وەیسی وتەبێژ و ئەندامی ڕێبەریی بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان

نەتەوەی کورد پێویستی بە کۆدەنگی، هاودەنگی و ئاشتەوایی ناوخۆیی هەیە. ئەگەر ئاوڕێکی خێرا لە مێژووی چ کۆن و چ سەردەمی گەلی کورد بدەینەوە باش بۆمان دەردەکەوێ کە دوژمنانمان،بە کەڵک وەرگرتن لە ناتەبایی نێو ڕیزەکانی خۆمان پلانیان بۆ دژایەتیکرنمان داڕشتووە و ئێستاش هەر وا بەردەوامن.

لە هەلومەرجی ئەمڕۆ دا دوو دوژمنی سەرەکیی گەلی کورد،واتە ئێران و تورکیە کە هەردووکیان خۆیان وەک زلهێز و دەمڕاستی ناوچەکە پێناسە دەکەن، بە شێوەی جۆراوجۆر خەریکی پیلان داڕێژین، ئێران لە لایەک بە ئاژاوە نانەوە و پاڵپشتیکردن لە خۆپێشاندانەکانی ئەم دواییانەی هەرێمی باشووری کوردستان و لە لایەکی دیکەوە بە هاندانی بەغدا بۆ بڕینی بڕە بوودجە و مووچەی خەڵکی کوردستان و دنە دانی بەغدا بۆ ڕێکنەکەوتن لە گەڵ نوێنەرانی باشووری کوردستان، لە هەوڵی لەباربردنی دێموکراسی لە هەرێمی کوردستان دایە.

هاوکات تورکیە،بە پلانێک کە سیستماتیک و بەرنامە بۆ ذاڕێژراوە خەریکی هەڵگیرساندنی شەڕێکی ناوخۆیی کورد بە کوردە و چەخماخە ئاگر بۆ هەڵایسانی شەڕی براکوژی لێدەدا،چونکە تورکیە لەوە تێگەیشتووە کە کورد لە ئاستی دنیای دەرەوە خەریکە پێ دەگرێ و وڵاتان دان بە پرسی کورد دادەنێن و هەوڵدەدەن بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێکی گونجاو.

تورکیە هەوڵی ناوزڕاندنی کورد دەدا و دەیهەوێ لەو ڕێگەیەوە ڕێگە بۆ دەستێوەردان و هێنانی سوپای درندە و داگیرکەری تورک بۆ ناو خاکی کوردستان خۆش بکا و بە پاساو هێنانەوە لە ژێر ناوی شەڕ بە دژی گریلا و شەڕڤان و بە بیانووی پاراستنی تورکمانەکان گەرەکیەتی کەرکووک و بەشێک لە ناوچە کوردستانیەکانی هەرێمی کوردستان داگیر و وێران بکا.

لەو دۆخە هەستیار و چارەنووسسازە بۆ ئەوەی لە داهاتوو دا دووبەرەکی و چەند بەرەکی بەرۆکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانیش نەگرێتەوە پێویستیی بە کۆنگرە یا ناوەند و بەرەیەکی نەتەوەیی هەیە هەڵبەت ئەوە نە تەنیا بۆ ڕؤژهەڵات بەڵکوو بۆ هەموو پارچەکانی کوردستان پێویستیەکی هەنووکەییە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.