بریتانیا/ لەندەن: خۆپێشاندان بە دژی سیاسەتەکانی ڕژیمی ئێران

0
1611

ڕۆژی کورد: بە مەبەستی دەربڕینی ناڕەزایەتی و پشتیوانی و داکۆکی لە خۆپێشاندان و ناڕەزایەتییەکانی ئەحواز، خۆپێشاندانێک لە بەردەم سەفاڕەتی ئێران لە لەندەن بەڕێوە چوو.
ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ١٥ی ئاگۆستی ٢٠٢١ ی زایینی لە کاتژمێر ١٤بۆ١٦ی ئێوارە خۆپێشاندانێکی بەرین بە بەشداریی هێز و لایەنە کورد و غەیرە فارسەکان بەڕێوە چوو.
لەو خۆپێشاندانە دا کە بەشێک لە ئەندامانی بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان تێیدا بەشدار بوون، دروشمی نەمان بۆ ڕژیمی ئێران و داکۆکی لە ناڕەزایەتییەکانی عەڕەبەکانی ئەحواز وترانەوە .

بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان پێشتر لە پەیامێک دا پشتیوانی و پشتگیریی خۆی لە ناڕەزایەتییەکانی ئەحواز دەربڕیبوو، هەر بۆیە بەشێک لە ئەندامانی بزووتنەوە چالاکانە لەو خۆپێشاندانەی بەردەم سەفاڕەتی ڕژیمی ئێران لە لەندەن بەشدارییان کرد.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.