نه‌ورۆزی ژیان و ژیانه‌وه‌ به‌ دروشمی پاراستنی خۆمان، پاراستنی ژیانه‌ له‌ كوردستان

0
23

ڕۆژی كورد :
ناوه‌ندی “ڕۆژی كورد” وه‌كوو ناوه‌ندێكی سه‌ربه‌خۆی ڕاگه‌یاندن و خزمه‌ت به‌ مافی مرۆڤ له‌ چه‌ندین بواری جیاوازدا به‌رده‌وامه‌ له‌ خزمه‌ت به‌ دۆزه‌ ڕه‌واكانی نه‌ته‌وه‌ی كورد له‌ هه‌موو پارچه‌كانی كوردستان و هه‌موو نه‌ته‌وه‌ ئازادیخواز و بنده‌سته‌كان، له‌ لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ناوه‌ند و هه‌موو ئه‌ندامان و ڕۆژنامه‌نووسانی ناوه‌نده‌كه‌مان نه‌ورۆز و ساڵی نوێی ٢٧٢٠ی كوردی به‌رانبه‌ر به‌ ١٣٩٩ی هه‌تاوی له‌ هه‌موو كوردستان پیرۆز ده‌كات.

هه‌ر وه‌ك پێشتر له‌ چه‌ن بڵاوكراوه‌ی تایبه‌ت و جیاواز ڕاگه‌یه‌ندرابوو كه‌ بۆنه‌ و ڕێوڕه‌سمه‌كانی نه‌ورۆز له‌ وڵاتی فه‌ڕانسه‌ له‌ لایه‌ن ڕێكخراوه‌ كوردییه‌كان، ئه‌نستیتۆ كورد له‌ پاریس و نووسینگه‌ی سه‌ره‌كی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ وڵاتی فه‌ڕانسه‌ و هاوكات له‌ زۆربه‌ی وڵاته‌ ئه‌وروه‌پییه‌كان به‌ڕێوه‌ده‌چێت، به‌ڵام به‌ داخه‌وه‌ به‌ هۆی ته‌شه‌نه‌كردن و په‌ره‌ئه‌ستاندنی خێرای په‌تای كۆڕۆنا له‌ هه‌موو دونیا و به‌ تایبه‌تی له‌ وڵاته‌ ڕۆژئاواییه‌كان و به‌ هۆی پاراستنی گیانی كوردستانیانی دانیشتووی ده‌ره‌و و دیاسپۆرای كورد هه‌موو بۆنه‌ و ڕێوڕه‌سمه‌كان هه‌ڵوه‌شێندرانه‌وه‌ و ئاهه‌نگه‌كان پووچه‌ڵ كرانه‌وه‌ و به‌ تێكڕای گشتیی هه‌موویان داوایان له‌ كوردانی دانیشتووی تاراوگه‌ و ناوخۆ كردووه‌ له‌ ماڵه‌كانی خۆیان بمێننه‌وه‌ و نه‌ورۆز له‌ ناو ماڵ و بنه‌ماڵه‌ی خۆیان دا جه‌ژن بگرن.
‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ناوه‌ندی ڕۆژی كورد له‌ وڵاتی فه‌ڕانسه تێكڕای هه‌موو ڕێكخراوه‌ كوردی و بیانییه‌كان نه‌ورۆز و ساڵی نوێ له‌ هه‌موو گه‌لی كورد و هه‌موو نه‌ته‌وه‌ بنده‌سته‌كان و سته‌م لێكراوانی دونیا پیرۆز ده‌كات و داوای له‌ كوردستانیانی ده‌ره‌وه‌ و ناوخۆی كوردستان ده‌كات بۆ پارێزگاری له‌ ژیانی خۆیان و بنه‌ماڵه‌كانیان و بۆ به‌رگری له‌ په‌ره‌ئه‌ستاندنی هه‌رچی زۆرتری په‌تای گشتگیری كۆڕۆنا له‌ ماڵه‌كانیان بمێننه‌وه‌ و خۆ له‌ هاتوچۆی ده‌ره‌وه‌ بپارێزن.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ناوه‌ندی ڕۆژی كورد – پاریس ڕێكه‌وتی ٢٠ی ئاداری ساڵی ٢٠٢٠ی زایینی

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.