ڕۆژی كورد :
ئه‌ندامێكی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئیران كه ماوه‌ی نزیك به 3 ساڵ پێش ئێستا به ناچار ڕووی كردووه‌ته وڵاتی سوئید و داوای په‌ناخوازی له‌و وڵاته كردووه به هۆی ڕه‌تبوونه‌وه‌ی داواكارییه‌كی ئه‌گه‌ری دیپۆرت و سنوورداش كردنه‌وه‌ی به‌ره‌و وڵاتی ئێرانی له سه‌ره و داوا له هه‌موو ئازادیخوازان و ڕێكخراوه مافی مرۆڤییه‌كان ده‌كات بێن به هانایه‌وه و به‌رگری بكه‌ن له سنوورداش كردنه‌وه‌ی خۆی و بنه‌ماڵه‌كه‌ی به‌ره‌و وڵاتێك كه گیانی له مه‌ترسی دایه.
“ئه‌ییوب پاكنه‌هاد” هاونیشتمانی كورد له دایكبووی شاری پیرانشار سه‌ر به ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان كه ماوه‌ی دووساڵ و هه‌شت مانگ پێش ئێستا له گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی به هۆی ئیش و كاری رێكخراوه‌یی و ته‌شكیلاتی له گه‌ڵ حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران چه‌ندین جار بانگهێشتی ده‌زگای زانیاری و ناوه‌نده ئه‌منییه‌تییه‌كان كرابوو، به ناچار له گه‌ڵ خێزانی و منداڵه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانیان به جێهیشت و ڕوویان كرده وڵاته ڕۆژئاواییه‌كان و له وڵاتی سوئید هه‌ڵكه‌وتوو له به‌شی سكاندیناویای ئه‌وروپا داوای په‌ناخوازییان تۆمار كرد به‌ڵام به پێی وته‌كانی ناوبراو له هه‌موو جاره‌كانی چاوپێكه‌وتن له گه‌ڵ ئیداره‌ی كۆچ و كۆچبه‌ران و پۆلیس و مانه‌وه‌ی ئه‌و وڵاته داواكارییه‌كه‌ی ڕه‌تكراوه‌ته‌وه و له ئاكامدا ده‌زگای دادپه‌روه‌ری ئه‌و وڵاته بڕیاری سنوورداش كردنه‌وه‌ی ناوبراو و بنه‌ماڵه‌كه‌ی پێیان ڕاگه‌یاندووه و مه‌ترسی ڕاده‌ستكردنه‌وه‌ی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی‌یان له سه‌ره ئه‌مه له كاتێكدایه كه ناوبراو ڕایگه‌یاندووه كه به هۆی چالاكی سیاسی له گه‌ڵ گرووپه ئۆپۆزیسیۆنه كۆرده‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان و دژی ڕژیمی كۆنه‌په‌ره‌ستی ئێران گیانی خۆی و بنه‌ماڵه‌كه‌ی له مه‌ترسیدا بووه و به ناچار و له ترسی گیانی وڵاته‌كه‌ی و نیشتمانه‌كه‌ی به جێهێشتووه.
ناوبراو له داواكارییه‌كی خۆی دا ڕوو له ئه‌ندامانی هه‌موو حیزب و ڕێكخراوه كوردییه‌كان، هه‌موو چالاكانی مه‌ده‌نی و سیاسی و ڕیكخراوه مافی مرۆڤییه‌كانی كوردستان و ده‌ره‌وه‌ی وڵات داوای كردووه به هانای ناوبراو و بنه‌ماڵه‌كه‌یه‌وه بچن و ڕیگا نه‌ده‌ن بۆ دیپۆرت و سنوورداش كردنه‌وه‌ی ناوبراو و بنه‌ماڵه‌كه‌ی له كاتێكدا كه مه‌ترسی به‌ندكران و ئه‌شكه‌نجه و ده‌یان سزای ڕه‌چاونه‌كراوی دیكه‌ی له سه‌ره و دیار نییه له ئه‌گه‌ری دیپۆرت كرانه‌وه‌یان به‌ره‌و وڵاتی ئێران چه چاره‌نووسێك چاوه‌ڕوانییان ئه‌كات.
ناوه‌ندی “ڕۆژی كورد” وه‌كوو ناوه‌ندێكی سه‌ربه‌خۆی ڕاگه‌یاندن و مافی مرۆڤی و خزمه‌ت به تاكه‌كانی هه‌موو پارچه‌كانی كوردستان جارێكی دیكه داوا له هه‌موو ڕێكخراوه مافی مرۆڤییه‌كان و هه‌موو ناوه‌نده سیاسی و مه‌ده‌نی و ڕیكخراوه پێوه‌ندیداره‌كان ده‌كات بچن به هانای ئه‌ییوب پاكنه‌هاد چالاكی سیاسی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان و بنه‌ماڵه‌كه‌ی كه مه‌ترسی سنوورداش كردنه‌وه‌یان له سه‌ره و ڕیگا نه‌ده‌ن كه به‌رپرسانی وڵاتی سوئید و ڕێكخراوه‌كانی كۆچ و كۆچبه‌رانی ئه‌و وڵاته ناوبراو و بنه‌ماڵه‌كه‌ی ڕاده‌ستی ڕژیمی تیرۆریستی ئێران بكه‌نه‌وه هاوكات داوا له هه‌موو چالاكانی سیاسی و مه‌ده‌نی و ڕۆژنامه‌نووسانی كوردی دانیشتووی ده‌ره‌وه و ناوخۆی كوردستان و هه‌موو پارچه‌كانی دیكه‌ی كوردستان ده‌كه‌ین به واژوو كردنی ئه‌م پۆته‌یشێنه كه هاوكات لینكه‌كه‌ی له ژێره‌وه دانراوه داوا له ڕێكخراوه مه‌ده‌نی و مافی مرۆڤییه‌كان و ده‌زگا پێوه‌ندیداره‌كانی وڵاتی سوئید بكه‌ن كه ڕێگر بن له دیپۆرت كردنه‌وه‌ی ناوبراو و بنه‌ماڵه‌كه‌ی به‌ره‌و وڵاتی ئێران.