مرۆڤایه‌تی! تۆ لە کوێی؟ سه‌رگه‌ردانتم!

0
901
د. عەتا ڕیازی
د. عەتا ڕیازی

نوسینی: عه‌تا ڕیازی

ئه‌م ڕۆژانه‌ وێنه‌گه‌لێک ‌ له‌ حه‌ڵه‌ب ئه‌بینین، وێنه‌گه‌ڵێك كه‌ دڵ ده‌سووتنن، جه‌رگ ده‌بڕن، خه‌و له‌ چاو ده‌په‌ڕنن، ئارامیی ده‌روونمان لێ ده‌ستێنن.

وێنه‌گه‌رێكن كه‌چكۆله‌ترین ڕه‌نگ و بۆنی مرۆڤایه‌تییان تێدا نه‌ماوە.

وێنه‌گه‌لێكن كه‌ خاك و خوێن تێیاندا تێكه‌ڵ كراوە.

وێنه‌‌گه‌رێكن كه‌ ڕووی دڕندەترین ئاژه‌ڵەکانی تێدا سپی كراوە.

وێنه‌گه‌رێكن كه‌ داڵه‌كان تێیدا قه‌د ئه‌ونده‌ تێر نه‌بوون. وێنه‌گه‌رێكن كه‌ خوێنخۆره‌كان تێیدا تینوایەتییان شكاوه‌ته‌وه‌ به‌ بێ ئه‌وه‌ی خه‌می تونیه‌تیی به‌یانیان  بخۆنه‌وه‌.

وێنه‌گه‌رێكن كه‌ چەقەڵەکان تێیدا بێ ‌وچان ده‌وری ده‌می خۆیان ده‌لێسنه‌وه‌.

وێنه‌گه‌رێكن كه‌ دووكه‌ڵی جه‌رگه‌لی سووتاو، تێكه‌ڵ به‌ دووكه‌ڵی باڕووت، ئاسمانی حه‌ڵه‌بیان ڕه‌ش كردۆته‌وه‌.

وێنه‌گه‌رێكن كه‌ ڕووی مرۆڤیان ڕه‌ش كردووه‌ته‌وه‌.

وێنه‌گه‌رێكن كه‌ هه‌ر وه‌كوو له‌ هه‌ڵه‌بجه‌،  ڕووی ڕێئاڵ دیپلۆماسیان ‌ ڕه‌ش كردووه‌ته‌وه‌.

له‌ پاڵ ئه‌م وێنه‌گه‌له‌، جارجارێ هێندێ بابه‌تی سیاسی تێكه‌ڵ به‌ شیكردنه‌وه‌ی ڕامیاری ده‌خوێنینه‌وه‌.

بۆ ده‌ستنیشان كردنی به‌رپرسایه‌تیی ئه‌م كاره‌ساته‌، نووسه‌ر جار جارێ دۆشاومژه‌كه‌ی ئاماژه‌ی پووتین ده‌كا، جارجارێكیش ئاماژه‌ی ئه‌سه‌د، خامنه‌یی یان ئۆباماو ئیسراییل ده‌كا، به‌ بێ ئه‌وه‌ی ‌ ئه‌ردۆغان یان حه‌مەد بن خه‌لیفه‌ ئالی سانی یان ئه‌بووبه‌كر به‌غدادی له‌به‌رچاوی شوێن بزر ببێته‌وه‌.

به‌ڵام ئێمه‌ له‌ ناخی ده‌روونمانه‌وه‌ ده‌زانین، به‌ڵام ئێمه‌ له‌ ناخی دڵمانه‌وه‌ ده‌زانین كه‌ پرسه‌كه‌ له‌مه‌ زۆر قووڵتره. قه‌د كه‌س به‌ ته‌نیایی ناتوانێ كاره‌ساتێكی ئاوا بڕخسێنێ. ئه‌م كاره‌ساته‌ وه‌كوو تراژێدیەكه‌‌ كه‌ هه‌ر كایه‌كه‌رێك تێیدا ڕۆڵێك  كایه‌ ده‌كا. جا ڕۆڵ هه‌یه‌ كه‌ گوناحكاربه‌ نرخی خوێنی بێگوناحه‌كان كایه‌ ده‌كا و ڕۆل هه‌یه‌ كه ‌بێ گوناح  به‌ نرخی خوێنی خۆی كایه‌ ده‌كا‌.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووزەریف لە نامەیەکدا بۆ موگرینی، داوای پێکهاتنی کۆمیسیۆنی هاوبەشی بەرجام دەکات
بابەتی دواترڕۆژی نەتەوەیی ئاڵا و پێشمەرگەی کوردستان لە وڵاتی ئوتریش بەرز ڕاگیرا