ڕۆژی كورد :
به‌رێوه‌به‌ری ڕێكخراوی دارستانه‌كان، له‌وه‌ڕگه‌كان و ئاوڕێژوانی ئێران ئه‌ڵێت 95% ئاگركه‌وتنه‌وه‌كان له سه‌رچاوه سرووشتییه‌كان هۆكاری مرۆییه و ڕێژه‌ی زۆری به ئانقه‌ست زیاتر له ساڵه‌كانی ڕابردوو بووه. له نوێترین بابه‌ت ئاگركه‌وتنه‌وه له دارستانه‌كانی چه‌ڕام و میانكووه بووه كه كۆنتڕۆڵ كراون.
مه‌سعوود مه‌نسوور، به‌رپرسی گشتی ڕێكخراوی له‌وه‌ڕگه و دارستانه‌كانی ئێران له دیمانه‌یه‌كی ته‌له‌ڤیزیۆنی خوازیاری پارێزگاری سرووشتی و بایۆلۆژیكی سه‌رچاوه سرووشتییه‌كان و دارستانه‌كانی ئه‌و وڵاته بوو له گه‌ڵ ئه‌وه‌ش دا هاوكات باسی كه‌مبوونی پسپۆڕی شاره‌زا و هیزی مرۆیی له ناوچه‌كه كرد. ناوبراو به ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تیی خۆی له بارودۆخی سه‌رچاوه سرووشتییه‌كان، ئه‌وه‌شی وه‌بیر هێنایه‌وه كه به‌شێكی به‌رچاوی هێزه‌كانی پارێزگاری له سه‌رچاوه سرووشتییه‌كان پیویستیان به ڕاهێنانی تایبه‌ت هه‌یه. ناوبراو هه‌روه‌ها داوای له به‌رپرسان كردووه به جێگیر كردنی بارودۆخی پێكهاته‌یی بنه‌مایی و ڕێكخستنی هێزه‌كانی پارێزگاری یارمه‌تی سه‌رچاوه سرووشتییه‌كان بكه‌ن.
به‌رپرسی گشتی ڕێكخراوی دارستانه‌كانی ئێران هاوكات ڕایگه‌یاند كه له ماوه‌ی 5 مانگی سه‌ره‌تایی ساڵی 1399ی هه‌تاوی دا ژماره‌یه‌ك زیاتر له 2000 بابه‌تی ئاگركه‌وتنه‌وه له دارستان و له‌وه‌ڕگه‌كانی ئه‌و وڵاته هاتوونه‌ته ئاراوه كه ته‌نیا 1% ئه‌و ئاگركه‌وتنه‌وانه له ناوچه شاخاوی و سه‌خه‌ڵه‌ته‌كانی ئه‌و وڵاته ڕوویان داوه. ناوبراو ئه‌وه‌شی زیاد كرد كه كوژاندنه‌وه‌ی ئاگره‌كان له‌و ناوچانه پێویستی به ڕێوشوێن و مێكانیزمی تایبه‌ت هه‌یه و هه‌ستارییه‌كی زۆری له وڵات‌دا به‌دی ده‌كرد. ئاماژه‌ی ناوبراو بۆ ئاگركه‌وتنه‌وه له ناوچه‌ی پارێزگاری كراوی پارێزگای كۆهكیلوییه و بۆیه‌ر ئه‌حمه‌د بوو كه به هۆی كه‌می پێداویستییه‌كانی ئاگركوژاندنه‌وه له‌و پاریزگا له ئاستی وڵات‌دا ئاشكرا بوو هاوكات ناكۆكی و دووبه‌ره‌كی به‌رپرسانی ده‌وڵه‌ت و و وه‌زاره‌تی به‌رگری بۆ به‌ڕێكردنی فڕۆكه‌ی تایبه‌ت و هه‌لی كۆپتێر بۆ ئه‌و ناوچانه‌ی ده‌رخست. له ڕه‌وتی ئه‌م ئاگركه‌وتنه‌وه‌دا ده‌ركه‌وت كه هێزه‌كانی وه‌زاره‌تی به‌رگری و هێزه چه‌كداره‌كانی ڕژیم به هۆی ده‌سكورتی له دابینكردن و ته‌رخانكردنی بوودجه‌ی تایبه‌ت له لایه‌ن ده‌وڵه‌ت و به‌رپرسانی ڕژیمه‌وه تا چه ئاستێك نه‌زۆك و كه‌م توانان و به‌رپرسانی ده‌وڵه‌ت هاوكاری پێویست له گه‌ڵ ڕێكخراوی دارستانه‌كان و ڕێكخراوه پێوه‌ندیداره‌كان ناكه‌ن.
له ئاگركه‌وتنه‌وه‌ی حه‌وتووی ڕابردوو له ناوچه‌ی خائیز له دارستانه‌كانی زاگرۆس زیاتر له 100 هێكتار له سه‌رچاوه سرووشتییه‌كان بوون به خۆڵه‌مێش و له ناوچوون. هاوكات له ڕه‌وتی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كانی چه‌ن مانگی ڕابردوودا ته‌نیا چالاكانی ژینگه‌پارێز و دانیشتوانی ناوچه‌كان بوون كه به‌ره‌وڕووی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كان بوون كه له ئه‌نجامدا لانیكه‌م چوار چالاكی ژینگه‌پارێز له ڕه‌وتی كوژاندنه‌وه‌ی ئاگره‌كان و كۆنتڕۆڵكردنی ئاگره‌كان و له نه‌بوونی پێداویستی تایبه‌ت به كوژاندنه‌وه‌ی ئاگر و به‌ره‌وڕووبوونه‌وه‌ی ئاگر گیان خۆیان له ده‌ست دا و له ڕێگای پاراستنی سه‌رچاوه سرووشتییه‌كان دا شه‌هید بوون. له نوێترین بابه‌تی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كانی ئه‌م دواییانه‌دا دارستانه‌كانی ناوچه‌ی میانكۆی ڕۆژئاوا له نزیك پارێزگای پۆلدۆخته‌ر تووشی ئاگركه‌وتنه‌وه بوو كه له ئه‌نجامدا له‌وه‌ڕگه و دارستانه‌كانی ئه‌و ناوچانه كه‌وتنه ژێر ئاگركه‌وتنه‌وه و زیانێكی به‌رچاویان به‌ركه‌وت. به پێی وته‌كانی به‌ڕیوه‌به‌ری گشتیی سه‌رچاوه سرووشتییه‌كان و ئاوڕێژوانی پارێزگای كۆهكیلۆییه و بۆیه‌ر ئه‌حمه‌د ئاگره‌كه كۆنتڕۆڵ كراوه به‌ڵام ڕێژه‌ی زیان لێكه‌وتن و هۆكاری سه‌ره‌كی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه تا ئێستا دیار نییه و ئاشكرا نه‌كراوه.
به پێی سه‌رچاوه‌كان و ئاماری به‌رده‌ست ڕێژه‌ی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كان له پارێزگاكانی ئێران به ڕێژه‌ی ساڵی ڕابردوو سێ به‌رانبه‌ر زیادی كردووه و له ڕاپۆرتی ساڵیانه‌ی ڕێكخراوی جیهانی چاوه‌دێری دارستانه‌كان كه به پێی نه‌خشه و پلانی هه‌وایی له ڕێگای ڕێكخراوی مانگی ده‌ستكردی ناسا ئاماده كراون ده‌ركه‌وتووه كه زۆرترین ڕێژه‌ی زیان و خه‌ساره‌كان به‌ر پارێزگاكانی خووزستان، فارس، بووشێهر، ئیلام، ئه‌سفه‌هان و كوردستان كه‌وتووه و دواتر و له ڕێژه‌ی دووهه‌م دا ناوی پارێزگاكانی تاران، كرماشان، كۆهكیلۆییه و بۆیه‌ر ئه‌حمه‌د و هۆرمزگان و خۆراسان هاتووه. ساڵی پار له ڕێكه‌وتی 3ی گه‌لاوێژ شه‌هیدی یاد زیندوو “شه‌ریف باجوه‌ر” و هاوڕێیانی له ناوچه‌ی مه‌ریوان له ڕه‌وتی كوژاندنه‌وه‌ی ئاگر له دارستانه‌كانی ئه‌و ناوچه دا گیانی پاكی خۆیان له ده‌ستدا و شه‌هید بوون و بۆ هه‌میشه یاد و ناوی خۆیان له مێژووی نه‌ته‌وه‌كه‌مان و له ڕێگای پارێزگاری له خاكی پارچه‌یه‌كی نیشتمان و خۆشه‌ویستی بۆ خاك و خۆڵی كوردستان تۆمار كرد و بوونه ئۆستووره و سه‌مبۆڵێك بۆ به‌رخۆدان و به‌رگری له خاكی نیشتمان.