تڕامپ باس له‌ ئه‌گه‌ری پچڕانی ته‌واوی پێوه‌ندییه‌كانی نێوان ئامریكا و چین ده‌كات

0
1299

ڕۆژی كورد :
بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كڕۆنا له‌ په‌راوێزی كێشه‌ و ئاڵۆزییه‌كانی نێوان وڵاتانی ئامریكا و چین له‌ سه‌ر شه‌ڕی ئابووری ڕوو له‌ هه‌ڵكشانه و زیادبوونه‌. دۆناڵد تڕامپ چین وه‌كوو به‌رپرسیاری بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م نه‌خۆشییه‌ ئه‌زانێت. سه‌رۆك كۆماری ئامریكا له‌ وتووێژێكی خۆیدا ئه‌گه‌ری پچرانی ته‌واوه‌تی پێوه‌ندییه‌كانی نێوان وڵاته‌كه‌ی و چین ئه‌خاته‌ به‌رباس و گفتۆگۆ و به‌ دووری نازانێت.

دیارده‌ی ڕه‌خنه‌ و هێرشه‌ سه‌رزاره‌كییه‌كانی “دۆناڵد تڕامپ”، سه‌رۆك كۆماری ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئامریكا دژی چین و ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و وڵاته‌ هه‌روا به‌رده‌وامه‌. سه‌رۆك كۆماری ئامریكا چین وه‌كوو ه‌رپرسی سه‌ره‌كی بلاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كڕۆنا له‌ جیهاندا ده‌زانێت و جار نه‌ جارێك ئه‌م ڤایرۆسه به‌ “ڤایرۆسی چینی” ناو ده‌بات. هاوكات سه‌رۆك تڕامپ له‌ نوێترین وتووێژی خۆی دا باس له‌ ئه‌گه‌ری لێكه‌وته‌كانی بڵابوونه‌وه‌ی په‌تای كڕۆنا له‌ سه‌ر پێوه‌ندییه‌كانی نێوان دو وڵات ده‌كات. ماڵپه‌ڕی “ئێشپیگڵ ئانلاین” ڕۆژی هه‌ینی ڕێكه‌وتی ١٥ی ئایار له‌ گه‌ڵ بڵاوكردنه‌وه‌ی ڕاپۆرتێك باسی له‌ وتووێژی دۆنالد تڕامپ له‌ گه‌ڵ ناوه‌ندی هه‌واڵنێری “فاكس نیووز” كردووه‌.
تڕامپ له‌م وتووێژه‌دا جارێكی دیكه‌ وڵاتی چین وه‌كوو به‌رپرسیاری سه‌ره‌كی بڵابوونه‌وه‌ی و ته‌شه‌نه‌كردنی په‌تای كڕۆنا له‌ ئاستی هه‌موو جیهاندا ناو ده‌بات و باس له‌ ئه‌گه‌ری لێكه‌وته‌كانی ئه‌م ده‌رئه‌نجامه‌ ده‌كات. كاتێك هه‌واڵنێری ناوه‌ندی هه‌واڵنێری فاكس نیووز داوای ورده‌كاری زیاتر و ئاشكراتر ده‌كات، تڕامپ له‌ وه‌ڵامدا ئه‌ڵێت ئه‌گه‌ری هه‌ر لیكه‌وته‌ و ده‌رئه‌نجامێك هه‌یه‌. كاتێك هه‌واڵنێری ناوبراو پرسیاره‌كه‌ی دووباره‌ ئه‌كاته‌وه‌ و ئه‌ڵێت ئایا ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ هه‌یه‌ ڤیزای خوێندكاره‌ چینییه‌كان پووچه‌ڵ بكرێته‌وه‌؟ تڕامپ له‌ وه‌ڵامدا باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ كاردانه‌وه‌كانی وڵاته‌كه‌ی ئه‌توانێت به‌رفراوانتر بێت و ته‌نانه‌ت ئامریكا ئه‌توانێت هه‌موو پێوه‌ندییه‌كانی خۆی له‌ گه‌ڵ وڵاتی چین دابخات.
دۆناڵد تڕامپ سه‌باره‌ت به‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كڕۆنا كه‌وتووه‌ته‌ ژێر گوشارێكی زۆره‌وه‌ و تا به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆك كۆماری ئامریكا ماوه‌یه‌كی زۆر نه‌ماوه‌ و هه‌ر بۆیه‌ش سه‌رۆك كۆماری ئامریكا له‌ ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوو و چه‌ن حه‌وتووی ڕابردوودا پانتایی هیرشه‌كانی خۆی دژی به‌رپرسانی بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كڕۆنا زیاد كردووه‌ و بیجگه‌ له‌ هێرش بۆ سه‌ر به‌رپرسانی وڵاتی چین، دۆناڵد تڕامپ به‌ توندی هێرشی كردووه‌ته‌ سه‌ر به‌رپرسانی ڕێكخراوی جیهانی ته‌ندروستی و ته‌نانه‌ت به‌رپرسانی ئیاله‌ته‌ جیاوازه‌كانی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئامریكا و هه‌موویانی به‌ چڕكردنه‌وه‌ و بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌رچی زیاتری په‌تای كڕۆنا تاوانبار كردووه‌، به‌ڵام هاوكات هێرشه‌كانی ئه‌مجاره‌ بۆ سه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارانی وڵاتی چین توند و تیژییه‌كی زیاتری پێوه‌ دیاربوو.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووسه‌ره‌ڕای بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كڕۆنا، ڕژیمی ئێران به‌رده‌وامه‌ له‌ پشتیوانی تێرۆریسمی نیوده‌وڵه‌تیی
بابەتی دواتروڵاته‌ ئه‌وروپاییه‌كان هه‌نگاو به‌ هه‌نگاو سنووره‌كانی خۆیان له‌ گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ ئه‌كه‌نه‌وه

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.