ڕۆژی كورد :
هه‌موو ساڵێك و به پێی نه‌ریتیكی زۆرتر كۆمۆنیستی سۆسیالیستی زۆرتر له وڵاته ڕۆژئاواییه‌كان و ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه له كوردستانیش هه‌موو ساڵێك ڕۆژی یه‌كی ئایار وه‌كوو ڕۆژی جیهانیی كرێكاران دیاری ده‌كرێت و له‌و ڕۆژه‌دا ڕیز له كرێكاران ده‌گیردرێت و وه‌كوو بۆنه‌یه‌كی جیهانی دیاریكراوه.
سه‌ره‌تای دیاریكردنی ڕۆژی جیهانیی كرێكاران ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی ۱۸۸۶ی زایینی كه له چواره‌مین ڕۆژی مانگرتنی گشتیی كرێكارانی شاری شیكاگۆ له ویلایه‌ته یهكگرتووهگانی ئا‌مریكا كه له لایه‌ن پۆلیسی ئه‌و شاره‌وه كه‌وتنه به‌ر ده‌سرێژی گولله و له ئاكامدا ژماره‌یه‌كی زۆریان بریندار بوون و دواتریش چوار كه‌س له‌و كرێكارانه له لایه‌ن حكوومه‌تی ناوه‌ندی به تاوانی ئاژاوه‌نانه‌وه ئێعدام كران. كرێكارانی مانگرتوو خوازیاری چاكسازی ڕه‌وتی ئیش كردنیان و كه‌مكردنه‌وه‌ی كاژێره‌كانی كاری ڕۆژانه له ۱۰ كاژێره‌وه بۆ ۸ كاژێر بوون كه به داخه‌وه وه‌ڵامی داخوازه‌كانیان نه‌درایه‌وه هه‌ر بۆیه له هه‌موو پارچه‌كانی ئا‌مریكا كریكارانی ئا‌مریكا له زیاتر له ۱۲۰۰ كارگه‌ی پیشه‌سازی ئه‌و وڵاته ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی خۆیان ده‌ربڕی و مانیان گرت. به گه‌یشتنی هه‌واڵی مانگرتن و سهركۆتكردنی كرێكارانی وڵاتی ئا‌مریكا بۆ ولاته‌كانی ئه‌وروپا و هه‌موو جیهان به‌ره‌به‌ره هه‌موو ساڵێك یادی ئه‌و ڕۆژه به‌رز ڕاگیرا و دواتر ڕۆژی یه‌كی ئایار وه‌كوو ڕۆژی جیهانی كرێكاران له هه‌موو جیهان و وڵاته كۆمۆنیستی سۆسیالیستییهكانی جیهان دیاریكرا.
هاوكات ڕۆژی یه‌ك مای هاوكات له گه‌ڵ ۱۱ی گوڵان هاوكاته له گه‌ڵ ڕۆژی له دایك بوونی پێشه‌وای مه‌زنی كوردان، قازی مۆحه‌ممه‌د یه‌كه‌م سه‌رۆك كۆماری حكوومه‌تی كوردستان له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان و چه‌ند ساڵێكه ئه‌و ڕۆژه وه‌كوو ڕۆژی مامۆستایانی قۆتابخانه و ناوه‌نده فێركارییه‌كان له كوردستان دیاریكراوه.
ناوه‌ندی “ڕۆژی كورد” وه‌كوو ناوه‌ندێكی سه‌ربه‌خۆی ڕاگه‌یاندن و خزمه‌ت به هه‌موو چین و توێژه‌كانی نه‌ته‌وه‌كان و له سه‌رووی هه‌موویانه‌وه نه‌ته‌وه‌ی سته‌م لێكراوی گه‌لی كورد یادی ئه‌و ڕۆژه مه‌زنه به‌رز ده‌نرخێنێت و پیرۆزبایی له هه‌موو كرێكارانی كوردستان به تایبه‌تی و كرێكارانی جیهانی به گشتیی ده‌كات و ده‌نگی خۆمان ده‌خه‌ینه پاڵ ده‌نگی ئه‌و چینه لێقهوهماوهی نه‌ته‌وه‌كه‌مان و تێده‌كۆشین بۆ گه‌یاندنی ده‌نگی نه‌بیستراویان به گوێی ڕێكخراوه جیهانییه‌كانی مافی مرۆڤ له هه‌موو دونیادا.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ناوه‌ندی ڕۆژی كورد – پاریس ڕێكه‌وتی ۱‌ی ئایاری ساڵی ۲۰۲۰ی زایینی