فیلمێکی کوردی لە نەمسا خەڵات دەکرێت.

0
14

فیلمی “ماسییه‌ گه‌وره‌که”‌ له‌ ده‌رهێنانی سینه‌ماکاری کورد، “ته‌یموور قادری” له‌ فستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی “گاستاد” به‌شداری کردووه‌. ئه‌م فستیڤاڵه‌ له‌ وڵاتی نه‌مسا به‌ڕێوه‌ ده‌چێت و ساڵانه‌ به‌ سه‌دان فیلم جیهانی به‌شداری ده‌که‌ن.

فیلمی ماسییه‌ گه‌وره‌که‌ باسی ژیانی کۆچه‌ری و چیرۆکی “ئایلان کوردی” ده‌کات که‌ دوو ساڵ به‌ر له‌ ئێستا له‌ ده‌ریایه‌کی نزیک تورکیا خنکا.

ماسییه‌ گه‌وره‌که‌ له‌ فستیڤاڵی فیلمی نه‌مسا بووه‌ به‌ربژاری خه‌ڵات وه‌رگرتن. ئه‌م فیلمه‌ پێشتریش خه‌ڵاتی باشترین فیلمی ڕێکخراوی یۆنیسکۆی پێشکه‌ش کراوه‌.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت