ئاستی پێوه‌ندیی دیپلۆماسیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامیی ئێران؟

0
112

له‌ چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو دا نیچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی باشوور به‌ مه‌به‌ستی به‌شداری كردن له‌ كۆنفڕانسی مۆنشن سه‌ردانی تارانی كرد ، سه‌ردانی كاربه‌ده‌ستانی هه‌رێمی كوردستانی باشوور بۆ ئێران و هه‌روه‌ها سه‌ردانی سه‌رانی كۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ هه‌رێمی كوردستانی باشوور هه‌موو جارێ كۆمه‌ڵێك ناڕه‌زایه‌تی و په‌رچه‌ كرداری له‌ لایه‌ن كوردانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان لێده‌كه‌وێته‌وه‌ و به‌ تایبه‌تی لایه‌نگران و ئه‌ندامانی حیزبه‌ كوردیه‌كان له‌ ڕێگه‌ی تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان نیگه‌رانی و به‌ داخ بوونی خۆیان ده‌رده‌بڕن ، ئه‌وه‌ی كوردانی ڕۆژهه‌ڵات ڕه‌خنه‌ی لێده‌گرن پێوه‌ندیی كۆماری ئیسلامی و هه‌رێمی كوردستانی باشوور نییه‌ و ده‌ڵێن هه‌بوونی پێوه‌ندی ئه‌و دوو لایه‌نه‌ وه‌ك دوو وڵات و هه‌رێمی دراوسێ و له‌ چوارچێوه‌ی سیاست دا زۆر ئاساییه‌ ، به‌ڵام ڕه‌خنه‌ی ئه‌وان له‌ شێوه‌ به‌رخورد و هه‌ڵسوكه‌وتی كۆماری ئیسلامی دایه‌ له‌ گه‌ڵ سه‌رانی هه‌رێمی كوردستانی باشوور، له‌ سه‌فه‌ری ئه‌و جاره‌ی نیچیرڤان بارزانی دا و له‌ سه‌فه‌ره‌كانی پێشووتریشی دا هیچ كات كۆماری ئیسلامی به‌ ڕه‌سمی پێشوازی لێنه‌كردووه‌ نه‌ وه‌ك كوردستانی و نه‌ وه‌ك عێڕاقی ، نیچیرڤان بارزانی ئه‌و سه‌فه‌ره‌ له‌ لایه‌ن محه‌ممه‌ جه‌عفه‌ر سه‌حراروودی ، تیرۆریستێك كه‌ ده‌ستی به‌ خوێنی ڕێبه‌ری كورد و حیزبی دێموكرات واته‌ شه‌هید د.قاسملوو سوور بووه‌ پێشوازی لێكراوه‌ كه‌ جیا له‌ تیرۆریست بوونی هیچ به‌رپرسایه‌تیه‌كی سیاسیی له‌ ناو كۆماری ئیسلامی دا نییه‌ ،هه‌روه‌ها له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان نوسراوه‌ ته‌نانه‌ت بۆ ڕازی بوونی كۆماری ئیسلامی نچیرڤان بارزانی كڕاوات _بۆینباغ – یشی نه‌به‌ستووه‌ ، له‌ سه‌فه‌ری پێشووتریش دا بۆ ئێران عه‌لی شه‌مخانی به‌ جل و به‌رگی نیزامی پێشوازی له‌ نچیرڤان بارزانی كردبووه‌ و رایگه‌یاندبوو ؛ بۆیه‌ به‌ جل و به‌رگی ڕه‌سمی پێشوازیم لێنه‌كردووه‌ تاكوو تێبگا كه‌ وه‌ك كه‌سێكی سیاسی مامه‌ڵه‌ی له‌ گه‌ڵ ناكه‌ین ، له‌ سه‌رجه‌م سه‌ردانه‌كانی به‌رپرسانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ، كۆماری ئیسلامی به‌ شێوه‌ی ڕه‌سمی پێشوازی لێنه‌كردوون و ته‌نانه‌ت ئاماده‌ نه‌بوون نه‌ ئاڵای كوردستان و نه‌ ئاڵای عێراقیان له‌ پشت سه‌ر دابنێن له‌ كاتێكدا ئه‌وه‌ پره‌نسیپ و ڕێزێكی سیاسیه‌ كه‌ بۆ سه‌رانی هه‌موو وڵاتان له‌ هه‌موو وڵاتێك ده‌كرێ ، به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ كاتێك كه‌سێكی وه‌ك سه‌حراڕوودیی تیرۆریست و قاسمی سلێمانیی به‌رپرسی سپای قودس و سپای پاسداران بانگهێشتی هه‌رێمی كوردستانی باشوور ده‌كرێن له‌ سه‌رۆكی هه‌رێم را تا ده‌گاته‌ ئه‌ندام پارلمان و فه‌رمانده‌ و سه‌رۆك حیزبه‌كانه‌وه‌ به‌ گشتی پێشوازیان لێده‌كرێ و ته‌نانه‌ت له‌ سه‌ردانی پێشووی لاریجانی و سه‌حراروودی بۆ هه‌ولێر ، نچیرڤان بارزانی بۆ خۆی وه‌ك شۆفیر له‌ گه‌ڵیان گه‌ڕاوه‌ ، لێره‌ دا پرسیارێك دێته‌ ئاراوه‌ :
تا چه‌ند به‌رپرسانی سیاسیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی باشوور له‌ به‌رانبه‌ر به‌ به‌رپرسانی سیاسیی كۆماری ئیسلامی خاڵی لاواز یان هه‌یه‌ ؟

aaaaaa

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

وەڵامێک بنووسە