بەڕێوەچوونی چاڵاکیی ژینگە پارێزی لە شاری ڕوانسەر

0
661

بەپێی هەواڵی ماڵپەری ژینگەوان،خەڵکی ژینگە پارێزی روانسەر زە هاوکاری ئەنجۆمەنی چڕۆ لە هەڵمەتێکی ژینگەپارێزییان بەرێوە برد.

رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ٦ی گەلاوێژی ۲۷۱٦ی کوردی خەڵکی ژینگە دۆستی روانسەر و ئەندامانی کشتارگەی سەنعەتی مریشکی راکرۆس بە هاوکاری ئەنجۆمەنی چڕۆ لە شاری روانسەر لە هەڵمەتێکی خاوێن کردنەوەدا سەرجەم سەراوی جاوەرییان لە زبڵوو خاشاک پاک کردەوە.

شایانی باسە کە ئەنجۆمەنی چڕۆ و خەڵکی ژینگە دۆستی شاری روانسەر لە ماوەی رابردوودا چەندین هەڵمەتی ژینگەپارێزییان لە ناوچە بە تایبەت سەراوی روانسەر بەرێوە بردووە،هاوکات لە ماوەی رابردوودا لە ئاگرکەوتنەوەکانی ناوچەی کوردستان بەشدارییان کردووە.