ژینگەی کوردستان بووەتە ئامانجی نەیار/ ڕۆژبەدوای ڕۆژ بەربڵاوتر

0
779

بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی ژینگەوان، لە درێژەی شەپۆلی ئاگرتێبەردانی ژینگەی کوردستاندا، ژینگەی شارەکانی پاوە، ڕوانسەر، کامیاران و مەریوان ئاگری تێبەردرا.

ئەمڕۆ دووشەممە 18ی گەلاوێژ، ئاگر لە لەوەڕگەکانی دەوروبەری گوندی تازاوای ڕوانسەر بەردا و خەسارێکی بەرچاو بە ژینگەی نیشتمان گەییشت.

هەرلەو پێوەندییدا و هاوکات ژینگەی گوندی شمشێر سەربە پاوە و گوندی کوان سەر بە کامیارانیش بوون بە ئامانجی ئاگری داگیرکەر و بەشێک لە ژینگەی نیشتمان بوو بە خۆڵەمێش.

هەر لەو پێوەندییدا، هێزەکانی هەنگی مەرزیی سوپای پاسدارانی ڕژیمی ئێران لە مەریوان ئاگریان لە دارستانەکانی گوندی دەرەوەران بەرداوە و خەساریان گەیاندووە بە دارستانەکانی کوردستان.

هەروەها ئەمڕۆ دووشەممە 18ی گەلاوێژ لە دوو لاوە ئاگر لە جەستەی ژینگەی زامداری ئاویەر لە سنە درا.

هەواڵنێری ژینگەوان لە شاری سنە ڕایگەیاند کە ئەمڕۆ ئاگر لە ژینگەی سنە لە خێرەزنە لە ناوچەی ئارێز و هەروەها حەسەناوا دراوە.

photo_2016-08-12_23-52-47

photo_2016-08-12_23-52-52

photo_2016-08-12_23-52-57

photo_2016-08-12_23-53-21