بە ڕێوە چوونی هەڵمەتێکی ژینگە پارێزی لە شاری سنە بۆ پاراستنی نەمامەکانی ئاویەر

0
750

بەپێی هەواڵی ماڵپەری ژینگەوان،ئەنجۆمەنی کوردستانی سەوز و شنەی نۆژین و کۆمەڵێک لە خەڵکی ژینگە دۆست و ژینگەپارێزی شاری سنە هەڵمەتێکی ژینگەپارێزییان بە رێوە برد.

رۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٥ی گەلاوێژ ناوندەی خەڵکی کوردستانی سەوز و شنەی نۆژین لە شاری سنە و کۆمەڵێک لە خەڵکی ژینگەپارێزی ئەو شارە لە هەڵمەتێکی خۆرسکدا سەرجەم نەمامەکانی پارکی گەشیاری ئاویەریان ئاو دا .

ئەم هەڵمەتە دوای ئەوەی کە رووبەرێکی بەر چاو لە لێرەواروو دارستانەکانی ئاویەر کە کەوتە بەر تەوژمی ئاگری نەیارانی سرووشتی کوردستان هاتە ئاراوە و بەرێوە چوو.

شایانی باسە دوو ئەنجۆمەنی نەو براو لە ماوەی رابردوودا ڕۆڵێکی بەر چاویان لە کۆژانەوەی ئاگری ناوچە سنە هەبووە و جگە لەوەش لە ماوەی رابردوودا چەندین هەڵمەتی ژینگەپارێزییان بەرێوە بردووە.

13664364_1802126213332933_1681178906_n

meriwan

photo_2016-07-27_16-47-00