هەوڵەکانی چیا بۆ پێش گرتن بە دروست کردنی پاڵاوگەی نەوت لە نزیک زرێبار بەردەوامە

0
1051

بەپێی هەواڵی ماڵپەری ژینگەوان، ئەنجۆمەنی سەوزی چیا پرسی دروست کردنی پاڵاوگەیی نەوت لە نزیک گۆلی زرێبار دەبات سەرجەم گۆندەکانی دەورووبەری مەریوان ئەو پرسە لە نزیکەوە لەگەڵ خەڵکی ناوچەکە باس دەکات.

کومیتەیئ ئەنجۆمەنی سەوزی چیا لە گوندی حەسەن ئاوڵە لە درێژەی کارەکانی خۆییدا لە ڕێکەوتی ۲۷۱٦/۱۱/۱٥ی کوردی لەو گۆندە پێشانگایەکی وێنەی سەبارەت بە پاڵاوگە و مەترسیەکانی لەسەر زرێبار لە ڕۆژی جیهانی تاڵاوەکاندا بەرێوە برد.

لەم پێشانگایەدا کۆمەڵێک باس و بابەتی تایبەت بە زیانەکانی ئەو پاڵاوگە بۆ سەر زرێبار پێشان دارا هەروەها کۆمەڵێک پۆستری تایبەی کە لەلایەن ئەنجۆمەنی چیاوە سەبارەت بە ڕاوکردنی ئاژەڵەکان ئامادە کرا بوو پێشاندرا.

جێگایی کە سەرەرایی سارد بوونی گەش و هەوایی ئەو ناوچە خەڵکی گۆندی حەسەن ئاوڵە پێشوازییەکی بەرچاویان لەم پێشانگایە کرد.

پێشتریش ئەنجۆمەنی سەوزی چیا بە مەبەستی ئاگادار کردنەوەی خەڵکی ناوچەی مەریوان بە نسبەت زیانەکانی پاڵاوگەی نەوت لە نزیک زرێبار سەردانی گۆندەکانی دەروبەری مەریوانی کردووە، کە رووبەروی پێشوازی خەڵک ناوچەکە بوویەوە.

This slideshow requires JavaScript.