ئازادکردنی کەو و ئاشتبوونەوە لەگەڵ سروشت لە گوندی زەردووئی ناوچەی کرماشان

0
1983

ژینگەوان: بەپێی هەواڵی هەواڵنێری ژینگەوان لە ناوچەی کرماشان، ئەنجۆمەنی ژینگەپارێزانی گوندی زەردووئی نە هاوکاری کومەڵێک لە چالاکانی ژینگەپارێزی ناوچەی کرماشان بە بۆنە هاتنی ساڵی تازە بە نیشانەی ئاشت بوونەوە لەگەڵ سرووشت ژمارەیەکی بەرچاو کەویان ئازاد کرد و بە قەفەسی کەوەکان ئاگری نەورۆزیان کردەوە.

ڕۆژی چوار شەمە ٢ی خاکەلێوەی ٢٧١٧ی کوردی ئەنجۆمەنی ژینگەپارێزانی گوندی زەردووئی لە ناوچەی کرماشان بە هاوکاری خەڵکی ئەم گوندە هەروەها بە بشداری کۆمەڵێک لە چالاکانی فەرهەنگی و ئەدەبی ئەو ناوچە لە هەڵوێستێکی شیاودا ١٠٠ کەویان لە داوێنی چیاکانی ئەو ناوچە ئازاد کرد.

ئەم کەوانە پێشتر لەلایەن چەند ژینگەپارێزی گوندی زەردووئی لەلای چەند راوچی و هەروەها لە باڵندە فرۆشیەکاندا کڕدرا بوون.

لەم چالاکیەدا دوکتور محەمەد خانی چەند وتەیەکی سەبارەت بە ژینگە و گرنگی ژینگەپارێزی پێشکەش بە بشداران کرد، هەروەها باسی لە گرنگی ئەم چالاکیە کرد ئیشارەی بەوە کرد کە لە ماوەی ساڵانی پێشوودا بە هۆی کەمترخەمی کەسانی نابەرپرسەوە زیانێکی یەکجار زۆر بە ژینگەمان دراوە دەبێ ئەم حەرەکەتانە لە ناوماند زیاد بێت، پاراستنی باڵندەکان لەلامان وەک ئەرکێکی رۆژانەی خۆمان چاوی لێکەین تەنانەت ئیزن نادەن بە کەسانیتر کە دەیان هەوێت بە هەر شێووەیەک ژینگەمان لێ وێران بکە باڵندەکان لە ناو بەرن.

This slideshow requires JavaScript.