قەڵای مێژوویی ئیمام لە شاری مەریوان بۆ جاری سێهەم ئاگری تێبەردرا

0
665

بەپێی هەواڵی ماڵپەری ژینکەوان، لە ماوەی یەک مانگی رابردوودا قەڵای مێژووی ئیمان لەلایەن نەیارانی سرووشتی کوردستانەوە ئاگری تێبەردرا.

رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ۳ی گەلاوێژی ۲۷۱٦ی کوردی دارستانەکانی دەورووبەری قەڵای مێژووی ئیمام لە نزیک شاری مەریوان کەوتە بەر شەپۆلی ئاگری دژمنانی سرووشتی کوردستان،رووبەرێکی بەر چاو لە دارستانەکانی ئەو شۆێنە بە تەواوی سووتا،خەسارێکی ژینگەی بەر ژینگە و گیان لەبەرانی ناوچەکە کەوت.

شایانی باسە لە دەورووبەری قەڵای مێژووی ئیمام لە ماوە بەهاری رابردوودا لەلایەن ئەنجۆمەنەی سەوزی چیای مەریوان کۆمەڵێک لە مامۆستایانی شاری مەریوان چەند هەڵمەتی نەمام چاندیان لەوێ بە رێوە بردووە کە لەم ئاگرکەوتنەوە بەشێکی بەرچاوی ئەو دارستانانە بە تەواوی لە ئاگردا سووتاون.

جێگای ئاماژەیە لەم ئاگرکەوتنەوە قەڵای ئیمام کە تا کاتی بڵاو بوونەوە ئەم هەواڵە هەر درێژەی هەیە زیاتر لە ٤۰هکتار لە دارستانەکانی ئەو ناوچە بە تەواوی سووتاوە.

photo_2016-07-24_19-21-16

photo_2016-07-24_19-21-11

photo_2016-07-24_19-21-06