قەسرشیرین/بانە/مەریوان/رۆژانە دەیان هکتار لە دارستانەکانی کوردستان دەبنە قۆربانی کەمترخەمیەکانی حکومەت

0
829

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەری ژینگەوان،رۆژ لە دوای رۆژ رێژەی سۆتاندنی دارستانەکان بەرزتر دەبێتەوە و کەمتر خەمی ناوندەکانی حکومەت سەرەکیتەرین هۆکاری ئاگرتێبەردانی دارستانەکانی کوردستانە.

رۆژی چوارشەممه رێکەوتی ۳۰ی پۆشپەری ۲۷۱٦ی کوردی دارستانەکانی ناوچەی سنووری ئاق داق و باباهادی سەر بە شاری قەسرشیرین لە پارێزگای کرماشان کەوتنە بەر شەپۆلی ئاگرتێبەردانەکانی نەیارانی سرووشتی جوانی کوردستان،کۆمەڵێکی بەرچاو خەساری ژینگەی بە دارستانە لەوەرگەکانی ئەو ناوچە هەر وەها گیان لەبەرانی ئەو ناوچە کەوت.

لەم ئاگرکەوتنەوەدا کە زیاتر ۱۱کاتژمێری خایاند زیاتر لە ٥۰هکتار لە دارستانەکانی ناوچەی قەسرەشیرینی بە تەواوی لە ناو برد.

هەر لەو پیوندیەدا لە شاری بانە ئاگر لە دارستانەکانی گوندی سنووری چیچۆران بەردرا و کۆمەڵێکی بەر چاو لە چرتەرین دارستانەکانی ئەو ناوچە لە ئاگری رەقوو کینەی نەیارانی سرووشتی کوردستاندا سۆتا.

بە وتەی شایەت حاڵانی ئەو ناوچە لەم ئاگرکەوتنەوەدا زیاتر ۲هکتار لە چرتەرین دارستانەکانی ئەو ناوچە کە بە دەیان ئاژڵ و باڵندەی جۆرواجۆر تێیدا ژیانی دەکرد بە تەواوی لە ئاگردا سۆتا.

شایانی باسە ئاگرکەوتنەوەکانی ۳۰ی پۆشپەر هەر بەو حاڵەتانە کۆتایی نەهاتوو لە شاری مەریوان ئاگر لە شاخی بەر قەڵا بەر دراو،ئەم ئاگرکەوتنەوە کە زیاتر لە ۱۰کاتژمێر درێژەی کێشا،کۆمەڵێکی بەر لە باشتەرین دارستانەکانی ئەو ناوچە لە ئاگردا سۆتاو خەرسارێکی ژینگەی بە سرووشت و گیان لەبەرانی ناوچەکە کەوت.

1

2

3