بەرهەمە هونەرییەکانی شۆڕش ئاهی بۆ پشتیوانیی ژینگەی زامداری نیشتمان

0
609

بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی ژینگەوان، شۆڕش ئاهی، هونەرمەندی ناودار و نەتەوەیی کورد، چەند بەرهەمێکی نوێی پێشکەش بە نیشتمانی گڕتێبەردراوی نیشتمان کردن.

لەم بەرهەمە نوێیانەدا، ئاهی هەوڵی داوە کە ببێتە هاواری ژینگەی زامداری نیشتمان و هەروەها ئەو بەرهەمانەی پێشکەش بە ژینگەی کوردستان و ژینگەپارێزانی کورد کردوون.

ئەم هونەرمەندە خۆشەویستە لە ڕێگای پەیامێکەوە بۆ ژینگەوان ئەم بەرهەمانەی پێشکەش بە هەموو ئەویندارانی ژینگەی نیشتمان کردن.

دەقی پەیامەکەی بەم چەشنەیە:

رۆژانێکە دارستان و لێڕەوارەکانی کوردستان لە ئاگری دەسکرد و سروشتیدا دەستوتێن.

 لە کاتێکدا ژینگەی جوان و ئاوێتەبوو بە ژیان و کوردبوونمان لە گڕیی ئاگردا هەسانەی لێ بڕاوە، کیژان و کورانی کوردستان لە هەڵمەتێکی نیشتمانی و ژیان دۆستیدا قۆڵیان لێ هەڵمالیوە تاکوو بڵێین ناهێڵین کە کوردستان و ژینگەکەی لە هەناسە بکەوێت.

 ئەم هەڵمەتە خۆرسک و خۆنەویستە هەڵگری هەموو هێما و دەسخۆشییەکە. بۆیە ئێمە تاکەکانی کوردستان لە هەر شوێنێکی ئەم جیهانە دەمانهەوێ بەم چەن دێڕە ماندووبوونتان پێ بڵێین.

 دەزانین هیچ وشەیەک ناتوانێ وێنای ئەم کارە مەزنەتان بکات، بەڵام بزانن کە مرۆڤی کورد قەدری ئەم ئەرکە پیرۆز و نیشتمانپەروەرییەی ئێوە دەزانێ.

لێرەوە داواتان لێ دەکەین کە  دەنگی خۆتان بخەنە پاڵ ئەم هەڵمەتە دەسخۆشییە، تاکو بتوانین ئەو پەیامە بەم مرۆڤە ماندووبووانە بگەیەنین کە کوردستان و ژیاندۆستانی بە دڵ و بیروباوەڕ لەگەڵتانن.

ماڵپەڕی ژینگەوان پشتیوانیی لەو چالاکییە پڕبایەخە دەکات و داواکارە کە پشتیوانیی ئەو هەڵمەتە بکردرێت.

13823188_574345546068610_1490805415_n AGR BALANSH photo_2016-07-24_19-21-06 photo_2016-07-24_19-21-11 photo_2016-07-24_19-21-16 photo_2016-07-24_20-31-59 photo_2016-07-24_20-32-02 photo_2016-07-24_20-32-05 photo_2016-07-24_20-32-08