ئاگرکەوتنەوەکانی کوردستان ڕۆژ بە ڕۆژ روو لە زیاد بوونە

0
657

بەپێی هەواڵی ماڵپەری ژینگەوان،ئاگرتێبەردانی لێڕەوارەکانی کوردستان بەردەوامە و ڕۆژانە لە ناوچە جیاجیاکانی کوردستان ئاگر لە جەستە دارستانەکانی کوردستان بەردەدرێت.

ڕۆژی سێ شەممە ڕێکەوتی ۱ی پۆشپەر سەرەڕای خۆڵ بارینەکان لە پارێزگای کرماشان کە کۆمەڵێک خەڵکی ئەو شارەی ڕوانەی نەخۆشخانەکان کرد، ئاگر لە لێڕەوارەکانی گوندی جامە شۆران سەر بە شاری کرماشان بەردرا و کۆمەڵێکی بە چاو لە لێڕەوارەکانی ئەو ناوچە لە ناو چوون.

بە وتەی یەکێ لە شایەدتحاڵان ئەو ئاگرە بە هۆی کەمتر خەمی قەرارگای ئەرتەش لەو ناوچە ڕوویداوە، سەرەڕای ئەوەش خۆیان لە ئاگرکەوتنەوەکە  بێ ئاگا نیشان داوە.

شایانی باسە هەرچەند ئەم ئاگرە بە هەوڵی خەڵکی گۆندی جامە شۆران و خەڵکی ژینگەپارێزی ئەو ناوچە کۆنتڕڵ کرا بەڵام رێژە سۆتاندی لێرەوارەکانی ئەو ناوچە زیاتر لە ٥۰هکتار خەڵمێندراوە.

جێگای ئاماژەیە کە ئاگرکەوتنەوەکانی دوێنێ لە شاخی شاهۆ گۆندی تەنگیوەر و هەروەها ناوچەی مەرخێڵی سەر بە شاری پاوە کە بە وتەی چالاکانی ژینگەپارێزی ئەو ناوچەیە، زیاتر لە ۱٥۰هکتار لە لێرەوارەکانی ئەو دوو شوێنەی کردە ئامانج، خەسارێکی ژینگەی بەرچاوی بە لێڕەوارەکانی ئەو ناوچە گەیاندووە، شاخی شاهۆ شوێنی ژیانی دەیان باڵندەی جۆرواجۆر و ئاژڵە کە بە هۆ ئەو ئاگرکەوتنەوە ژیانی بەشێکی بەرچاویان کەوتووەتە مەترسییەوە،لەو ئاگرکەوتنەوەدا چەندین باڵندە و ئاژەڵی ئەو ناوچە لەناو چوون .