ئەنجومەنی سەوزی چیا لە پەروەردەی منداڵان بەردەوامە

0
650

بەپێی ڕاپۆرتی گەییشتوو بە ماڵپەڕی ژینگەوان، ئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوان لە درێژەی چالاکییەکانیدا، خولێکی پەروەردەیی بەڕێوەبرد.

کۆمیتەی مووسکی ئەنجومەنی سەوزی چیا ئەم چالاکییەی بۆ منداڵان بەڕێوەبردووە.

ئەم خولە پەروەردەییە چەندین وانەی جۆراوجۆر لە خۆ دەگرێت بەڵام زۆرتر لەسەر ژینگەپارێزی کار دەکرێت.

دەوترێت کە ئەم خولە تاوەکوو بازبوونەوەی قوتابخانەکان درێژەی دەبێت.

پێشتریش ئەنجومەنی سەوزی چیا و هەروەها ئەنجومەنە ژینگەپارێزییەکانیتریش چالاکیی پەروەردەییان زۆر بەڕێوەبردووە و ئەمەش بووەتە هۆی جێگیربوونی کلتووری ژینگەپارێزی لە کوردستان.