لە یادی کیمیابارانی هەڵەبجە لە سەردەشت چالاکی نەمام چاندن بەرێوە چۆ

0
732

بەپێی هەواڵی ماڵپەڕێ ژینگەوان،لە ساڵیادی یادی کیمیابارانی هەڵەبجە لە گۆندی هەڵوێ سەر بە شاری سەردەشت چاڵاکی نەمام چاندن بەرێوە چۆ.

ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی 25ی ڕەشەمە لە گۆندی هەڵوێ سەر بە شاری شەردەشت لەلایەن خەڵکی ژینگە دۆستی ئەو گۆندەوە ساڵیادی کیمیابارانی هەڵەبجەی شەهید بە چاندنی نەمام لەلایەن خەڵکی هەڵوێ بەرز راگرا،کە لەم هەوڵە دا زیادتر لە 5000 نەمامی دار بەروویان چاند.

شایانی ئاماژەیە، شاری سەردەشت خۆی یەکیک لە قوربانیانی گەورەی کیمیاباران لە ئاستی جیهاندایە کە لە لایەن ڕژیمی سەددام و بە پێی هەندێ بەڵگە، لە لایەن خودی ڕژیمی ئێرانیشەوە، کیمیاباران کراوە.

کۆمەڵکوژیی کیمیابارانی ھەڵەبجە لە ١٦ی ئازاری ١٩٨٨ ڕوویدا لە کۆتایی ڕۆژەکانی شەڕی ئێران-ئێراق، لەلایەن ڕژێمی بەعسی ئێراقەوە کە شاری ھەڵەبجەی بە گازی کیمیایی کیمیاباران کرد، زیاد لە ٥٠٠٠ ھاوڵاتی کوردی بێتاوانی پێکھاتوو لە ژن و مناڵ و گەنج شەھیدکران و ١٠٠٠٠یش بریندارکران. ئەمڕۆ، ٢٠١٠ کیمیابارانکردنی بە گەورەترین تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی دادەنرێت بە گازی کیمیای لە مێژووی مرۆڤایەتیدا.

لە دوای دوو دەیە لە کیمابارانی ھەڵەبجە، ئاسەواری کیمیاباران بەسەر بریندارانی ھاوڵاتیانی ھەڵەبجەوە ماوە. لە درێژەی ھەوڵەکانی ڕێکخراوی چاک ناوبراو لەماوەی دوو ساڵدا، گەورە بازرگانی چەکی کیمیایی، فرانس ڤان ئەنرات ڕاکێشی دادگا کرا و بە تاوانی تاوانکاری جەنگ و کۆمەڵکوژی بەماوەی زیندانی ١٥ ساڵ سزا کرا.