ژینگەوان: با ئاوەڕۆکان نەڕژێنە ناو زرێبار

0
574

بەپێی راپۆرتی ژینگەوان، هەنووکەش ئاوەڕۆی گەڕەکی سەردۆشییەکان دەڕژێتە ناو زرێبارەوە و ئەمەش مەترسییەکی جیددیە بۆ سەر ئەم گۆلە.
رژانی ئاوەڕۆ بە زرێبار یەکێک لە جیددیترین مەترسییەکانە بۆ سەر زرێبار و ئەمەش نیگەرانیی چالاکانیی ژینگەپارێزیی لێ کەوتووەتەوە.
دەوترێ کە رژانی ئاوەڕۆ بە گۆلی زرێبار دەبێتە هۆی پیسبوونی ئاوی ئەو گۆلە و هەروەها گیانی ئاوژییەکانی ئەو گۆلە دەخاتە مەترسییەکی جیددیەوە.
تاوەکوو ئێستا چەندین جار لەلایەن چالاکانی ژینگەپارێزی و ئەنجومەنەکانەوە داوا لە ناوەندە حکوومەتییەکان کراوە کە پێش بە درێژەی رژانی ئاوەڕۆی گەڕەکی سەردۆشییەکان بە زرێبار بگرن ، بەڵام هیچ وەڵامێکیان وەرنەگرتووە.
حکوومەتی ئیسلامیی ئێران سیاسەتی دژە ژینگەیی لە کوردستان پێڕەو دەکات و بە هەموو شێوەیەک لە هەوڵی لەناوبردنی ژینگەی کوردستان دایه.
ئەمە لە کاتێکدایه کە خەڵکی وشیاری کوردستان لەم چەند ساڵەی دواییدا بوونەتە ئاڵاهەڵگری ژینگەپارێزی و بە هەموو شێوازێک پێش بە بەرەپێشچوونی سیاسەتە دژە ژینگەییەکان دەگرن و پەرچەکردار دەنوێنن.