ویشک بوونی گۆلی ورمێ، بۆتە نموونەیەک لە وانەکانی دەرسی وەڵاتی ئۆسترالیا

0
1029

بەپێی هەواڵی ماڵپەری ژینگەوان، دوابەدوای ویشک بوونی گۆلی ورمێ دەنگدانەوەی لە مێدیا جیهانیەکان لە وەڵاتی ئۆسترالیا ویشک بوونی ئەم گۆلە وەک نموونەیێک لە کەڵک وەرگرتنی خراپ لە ئاوی زەریاکان باسی لێوە کراوە بووتە یەکێ لە وانە دەرسیەکانی ئەو وەڵاتە.

لە وانەیەکی پەرتووکی خوێندنی وڵاتی ئۆسترالیا کە باس لە بە فیڕۆ چوونی ئاوەکان و ویشک بوونی ئاوی گۆل، ڕووبار و ئاوە ژێرزەوییەکانی جیهان دەکات، باس لە گۆلی ورمێ وەک گۆلێکی لە حاڵی مەرگ ـدا کراوە.

لەو وانەیەدا باس لەوە کراوە کە گۆلی ورمێ وەک گەورەترین گۆلی خۆرهەڵاتی ناڤین و یەکێک لە گەورەترین گۆلەکانی ئاوی سوێر لە جیهاندا، خەریکی لەناو چوون و ویشک بوونی یەکجارەکییە.

بەپێی دەقی ئەو وانەیە، لە ساڵی ٢٠٠٥ ـەوە، گۆلی ورمێ 65 لەسەدی ڕووبەری خۆی لە دەست داوە کە ئەوە بە واتای لە بوونی ڕووبەرێکی زۆر لەو گۆلە بە خوێیە, ئەو گۆلە وەک تاڵاوێکی گرنگی ناونەتەوەیی لە کونوانسیۆنی ڕامسەر لە ساڵی ١٩٧١ و هەروەها وەک پاشکۆیەکی گەورەی بیۆسفۆر لە لایەن یونسکۆوە لە ساڵی ١٩٧٦، دەست نیشان کراوە.

هەروەها باس لەوە کراوە کە گۆلی ورمێ سەرچاوەیەکی گەورەی ژیانە بۆ باڵندە کۆچەرەکان کە لە مەیگوەکانی ناو ئەو گۆلە، خواردنی خۆیان دابین دەکەن، ئەو مەیگوانە جیا لە پلانکتۆنەکان، تەنیا زیندەوەرێکن کە دەتوانن لە ناو ئەو ئاوە سوێرەدا بژین.

دواتر لە درێژەی باسەکەدا باس لەوە کراوە کە گۆلی ورمێ وەک هێڵی کۆتاییە بۆ زۆر ڕووبار و ئاوی تر کە دەخزێنە ناو گۆلەکە و لە مەودای ڕێگای خۆیاندا، سوێراییەکان لەگەڵ خۆیان پەلکێشی ناو ڕووبارەکە دەکەن و بە هۆی ویشکەساڵی و بەهەڵم بوونی زۆری ئاو ئێستا ئەو خوێیانە دەبن بە کریستاڵ و لە درێژەی هێڵی سوێراییدا دەمێننەوە.

لە دواتری باسەکە باس لە هۆکارەکانی ویشک بوونی گۆلی ورمێ کراوە و لێدانی زۆری بیر و بەکارهێنانی لەڕادەبەدەری ئاو لەو شوێنانە وەک یەکێک لە هۆکارەکانی ویشک بوونی گۆلەکە خراوەتە بەر باس.

گۆلی ورمێ یان زرێچەی ورمێ گەورەترین گۆلی ڕۆژھەڵاتی ناوینە و لە نێوان دوو پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژھەڵات و ئازەربایجانی ڕۆژاوایئێران ھەڵکەوتووە. ئەم گۆلە دووەمین گۆلی سوێری جیھانە و ئەوەندە سوێرە کە ھیچ ماسییەک تێیدا ناژی. سوێرایی ئەم گۆلە لە کاتی ھێواییدا ٢٢٠ گرەم لە لیتردایە و ھاوینان ھەتا ٢٨٠ گرەم لە لیتردا بەرز دەبێتەوە. ئەوپەڕی قووڵایییەکەی ١٥ مەترە.

ویشک بوونی گۆلی ورمێ وەک مەترسی و خەسارێکی جیهانی بەتایبەتی دوای ئەوەی کە کۆماری ئیسلامی ئامادەنەبووە بودجە و تێچووی تەواوی بۆ تەرخان بکا و لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو بە ئاشکرا، مەرگی گۆلی ورمێ ڕاگەیێندرا، بۆتە مژارێکی جیهانی.

photo_2016-11-22_22-50-55