چیا و گرینگیدان بە نەوەی دواڕۆژ

0
618

بەپێی ڕاپۆرتی ژینگەوان، کۆمیتەی منداڵانی ئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوان لە درێژەی چالاکییەکانیدا، ٣٠ ئەندامی نوێی گرت.
پەیوەست بوونی پۆلێکی 30کەسی لە مناڵانی شاری مەریوان بە ڕیزی کومێتەی منداڵانی چیا دەگەڕێتەوە بۆ هەوڵ و تێکۆشانی کومتەی فێرکاریی چیا.
ئەو کۆمیتەیە لە دوای سەردانیان لە قوتابخانەکانی ئەوشارە
داوایان لە هەموو دایکان و باوکانی خۆشەویست کردووە کە بە ناردنی منداڵەکانیان بۆ ڕیزی منداڵانی چیا؛ خۆشەویستی خۆیان بۆ ژینگەی نیشتمان نیشان بدەن، منداڵان نەوەی دواڕۆژن.
کومیتەی منداڵانی چیا ڕۆژ لە دوای ڕۆژ بە ئامانجی فێرکاری منداڵان، ئەندامیان زۆرتر دەبێت.
بە تێکۆشانی زۆر، ئەم ئاستە تێپەڕ دەکرێت و ئامانجەکان پێشوو دێنێتە بەر کولتووری ژینگە پارێزی و کۆمەڵگا.

chia chia2