بەرز ڕاگرتنی ڕۆژی جیهانی ژینگە لەلایەن ئەنجۆمەنی سەوزی چیا

0
625

بەپێی هەواڵی ماڵپەری ژینگەوان،ئەنجۆمەنی سەوزی چیای مەریوان بە بۆنەی رۆژی جیهانی ژینگەوە رێورەسمێکی شاخەوانی بەرێوە برد.

ڕۆژی ۱۵ی جۆزەردان،ئەنجۆمەنی سەوزی چیای مەریوان بە ڕێکخستنی کومیتەی وەرزشی ئەو ئەنجومەنە ڕێوڕەسمێکی شاخەوانی بە ئامانجی گەیشتن بە لووتکەی شاخی میراجی هەڵکەوتوو لە ڕۆژاوای شاری مەریوان دەستی پێ کرد. خاڵی دەسپێک سەیرانگای ئەسحابی پشت نێ بوو، کە قاوەتوون گەیشتنە لووتکەو لەوێ دوای خواردنی نانی بەیانی سەردانی کەپری حاکم وەکوو شوێنێکی مێژوویی کراو پاشان ئەندامانی چیا دەستیان دایە خاوێن کردنەوەی ئەو دەورووبەرەو هەموو زبڵەکانیان کۆ کردەوەو لەگەل خۆیان هێنایانە خوارۆ.

لەلایەکیترەوە ئەنجۆمەنی ژینگە پارێزی پاژین لە شاری بانە بەمەبەستی بەرز راگرتنی رۆژی جیهانی ژینگە رێورەسمێکی شاخەوانییان لە شاخی کەڵەکەجاری ئەو شارە بە مەبەستی ئاشت بوونەوە لەگەڵ سرووشت بەرێوە برد.

رۆژی جیهانی ژینگە لە حاڵێکدا لە سەرجەم وەڵاتانی دنیا بە دەیان چاڵاکی بەرین بەرێوە دەچێ،لە وەڵاتی ئێراندا بە پێچەوانەی هەموو وەڵاتان دۆخی ژینگە رۆژ بە رۆژ بەتایبەت لە کوردستان بەرو خراپ بوون دەروات ساڵانە بە درۆست کردنی بنداوەکان، سۆتانی دارستانەکان….و نەبوونی میکانیزمێکی درۆست لە بواردا دەناڵێنێت،زۆر جار خۆدی ناوندە حکومەتیەکانی رژیم دەبنە لەمپەر لە بەرێوە بردنی چاڵاکی ژینگەدۆستانەی خەڵکی کوردستان کە لە سەر پارە و هەوڵۆ تێکۆشانی خۆیان بە رێوەی دەبن.