فەخرقای کوردستان بەهۆی کەمتەرخەمیی ڕژیم بەرەو لەناوچوون دەڕوات

0
539

بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی ژینگەوان، گڵکۆی پاشای دووەمی مادەکان بە کەمتەرخەمیی بەرپرسان خەریکە لەناودەچێت.

فەخرگای مەهاباد کە مایەی شانازیی کوردستانە و تەرمی پاشای دووەمی مادەکان واتە کوڕی دیاکۆی دامەزرێنەری حکوومەتی مادەکانی لێیە بەرەبەرە لە لەناوچوونی یەکجارەکی نزیک دەبێتەوە.

ئەم ئاسەوارە مێژووییە لەحاڵێکدا لەلایەن حکوومەتی داگیرکەری کوردستانی خۆرهەڵاتەوە پیلانی لەناوبردنی بۆ داڕێژراوە کە ئەو حکوومەتە بوودجەیەکی زۆر بۆ ئیمامە شیعەکان و مەزارگاکانیان تەرخان دەکات.